بە ڤیدیۆ..گرنگی دان بە سەلامەتی منداڵان

پۆڵەتیک پرێس

ژاپۆنیەکان زۆر گرنگی بە خوێندکارانی خوێندنگاکان دەدەن، هیچ کەم و کوڕیەکیان نیە لە گرنگی دان بە مەنهەج و خوێندنیان، لە گرتە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت، کە چۆن پۆلیسی ژاپۆن گرنگی دەدات بە سەلامەتی خوێندکاران لە کاتی هاتووچۆکردنیان بۆ خوێندنگا.

ئامانجی ئەم سیمینارانەش ئەوەیە، کە لە تەمەنی منداڵیەوە ئاستی هۆشیاریان بەرز بکەنەوە، گرنگی بە یاساکانی هاتووچۆ بدەن، لە گرتە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت، پشکنەری گشتی پۆلیسی پایتەختی تۆکیۆی ژاپۆنی، چۆن هەڵمەتێکی نیشتیمانی بۆ سەلامەتی هاتووچۆ بۆ منداڵانی پۆلی یەکی بنەڕەتی پێشکەش دەکات.

لە ڤیدیۆیەکەدا، دەردەکەوێت ئامانجی سەرەکیان هۆشیار کردنەوەی خوێند کارانە لە کاتی پەڕینەوەیان بە شێوەیەکی دروست، دەتوانن دەستێک بەرز بکەنەوە تاوەکو ماتۆڕ سوارەکان تێبینی پەڕینەوەیان بکەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا