ئازاری ددان ئاماژەیە بۆ نەخۆشی ترسناک

پۆڵەتیک پرێس

پزیشکێکی ڕوسی بە ناوی ئۆلیگ یانۆچیڤیتس، کە یەکێکە لە پزیشکە شارەزاکانی ددان لە وەزارەتی تەندروستی ڕوسیا، ڕایدەگەیەنێت کە ئازاری ددان نیشانەیە بۆ نەخۆشیەکی ترسناک.

لە چاوپێکەتنێکی تەلەفزیۆنیدا، ئەو پزیشکە ڕوسیە ئەوە دەخاتە ڕوو کە ئازاری ددان، بە تایبەت لە شەویلەگەکانی سەرەوەدا ڕەنگە ئاماژە بێت بۆ توشبوونت بە نەخۆشی شێرپەنجە.

هەروەها دەلێت ئەو گرێیەی کە لە جیوب دا دروست دەبێت، کاتێک گەشە دەکات کاریگەری زۆری دەبێت لەسەر تەندروستی ددانەکان.

ئاماژە بەوە دەدات، ئەمە بەهۆی ئەوەوە ڕوو دەدات، چونکە ددانەکان زۆر نزیکن جیوبەوە، هەر بۆیە کاتێک هەو دەکات هەست بە ئازار دەکەیت لە ددانەکانت دا.

هەروەها دەڵێت بە شێوەیەکی گشتی، گۆڕانکاری لە کەش و هەوادا هیچ کاریگەرییەکی نیە لەسەر دروست بوونی ئازار لە ددانەکان دا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا