توشبوانی کۆرۆنا کێشەی دەروونی و مێشکیان دەبێت

پۆڵەتیک پرێس

لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەیەک دەرکەوتووە، توشبوانی کۆرۆنا کێشەی دەروونی مێشکیان توش دەبێت لە دوای ٦ مانگ.

لە توێژینەوەیەکدا لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، کە لەسەر ژمارەیەکی زۆر لە توشبوانی کۆرۆنا ئەنجام دراوە دەرکەوتووە، دوای ٦ مانگ توشی نەخۆشی دەروونی و مێشک دەبن.

توێژینەوەکە دەری دەخات لە ٨ نەخۆش دا یەکێکیان توشی ئەو حاڵەتە دەبێت، هەروەها دەرکەوت لە ٪٢ی توشبوان توشی خڵەفان دەبن، مارەیەکیشیان توشی جەڵتەی دڵ.

هەروەها ئاماژە بەوە دەدەن، ڕەنگە ئەو پەتایە شەپۆلێک لە کێشە دەروونی و دەماری دروست بکات، بەپێی وتەی پزیشکەکانیش ڕاستە ژمارەکە بە پێی تاک کەمە بەڵام ڕەنگە بە شێوەیەکی گشتی کاریگەری لەسەر دانیشتوان دروست بکات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا