پاریس کوردەتای بەسەر بەرلیندا کرد

ئەم بابەتە 66 جار بینراوە

لە دووەمین یاری قۆناغی هەشتی خولی یانە پاڵەوانەکان و لە یاری لوتکەدا یانەی بایرن میونخ لەسەر یاریگای خۆی پێشوازی لە یانەی پاریس سانجێرمان فەڕەنسی کرد .

ئەم یاریە بەیاری کۆتایی پێش وەختە ناوزەند دەکرا چوونکە پارساڵ هەر دوو یانە گەشتنە فیناڵی یانە پاڵەوانەکان و بایرین میونخ توانی ببێتە پاڵەوانی بۆنەکە بۆیە پاریس بەنیازی تۆڵەکردنەوە دەستی بە یاریکردن کرد .

پاش لێدانی فیکەی ناوبژیوان کورانی فەرەنسا نەیانهێشت خێر و شەڕ بەش بکرێت زۆر زوو لە رێگای میپاپێ توانیان بگەنە گۆڵی یانە ئاڵمانێکە گۆڵی یەکەم تۆمار بکەن پاش ئەم گۆڵە یاریەکە ڕیتمێکی خێراتر و بەرزتری بەخۆوە بینی لە لایەن هەر دوو یانەوە .

یانەی بایرن لە دوایی گۆڵی بەرامبەربون دەگڕا نیمار تۆپێکی نموونەی بۆ مارکینۆس هەڵدا و ناوبروایش زۆر ئازانە ژمارەی گۆڵەکانی کردە دوو ئەوەندە و بەتەواوی بایرنیان شۆکرد بەڵام بایرن پێش تەواو بوونی جیاوازێکەی کەم کردەوە بۆ نیوە کاتێک مۆتینگ توانی گۆڵی یەکەمی بافاریا تۆمار بکات و ئەو تایمە بەم ئەنجامە تەواو بوو .

تایمی دووەم چاوەڕێ دەکرا یاریەکە بگاتە لووتکە چوونکە بایرن میونخ بەم ئەنجامە ڕازی نە دەبوو بۆیە زۆر بە بەهێزی دەستی پێکردەوە ئەوە خوولەکی شەشت و شەش تۆماس مۆلەر ئەنجامەکەی بۆ یانە ئاڵمانێکە هاوسەنگ کردەوە یاریەکەی گەڕاندەوە خاڵی سەرەتا دواتر بایرن بەدوای گۆڵی سەرکەوتن دەگڕا بەڵام لە دژە هێرشێکدا میپاپێ توانی بگاتەوە گۆڵی بایرن گۆڵی دووەمی خۆی و سێهەمی پاریسی تۆمارکرد یاریەکەش بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ لەبەرژەوەندە کەشخەکانی پاریس کۆتایی پێ هات .

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک