لە هەرێم قەدەغەی هاتوچۆ رادەگەیەندرێت

پۆڵەتیك پرێس
لیژنەی باڵای ڕوبەڕوبوونەوەی كۆرۆنا بڕیاردا بە قەدەغەكردنی هاتوچۆ لەپارێزگاكانی هەرێم و هاوكات چەند بڕیارێكی نوێی دیكەشی دەركرد.

بەگوێرەی نوسراوێكی وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان، كە واژۆی ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ كە هاوكات سەرۆكی لیژنەی باڵای ڕوبەڕوبوونەوەی كۆرۆنایە لەهەرێم لەسەرە تیایدا بڕیاردراوە بە قەغەی هاتوچۆی ئۆتۆمبێل و پیادە لە تەواوی پارێزگاكانی سلێمانی، هەولێر دهۆك و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆكان لە كاتژمێر 8ی شەو تا 6ی بەیانی.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، تەنها رێگە بە هاتوچۆكردنی ئۆتۆمبێلە هێزەئەمنییەكان و تیمەتەندروستیەكان و ئەوانەی لە ئەركی فەرمیدان دەدرێت، بڕیارەكەش لە ئێوارەی ئەمڕۆوە تا 12ی ئەم مانگە جێبەجێدەكرێت.

ئەمە لەكاتێكدایە، بەپێی ئامارەكانی وەزارەتی تەندروستی هەرێم رۆژ بەڕۆژ حاڵەتی توشبوون بەكۆرۆنا لە هەڵكشاندایە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا