چۆن پەستانی خوێن بەبێ دەرمان دادەبەزێنیت

پۆڵەتیک پرێس

پزیشکێکی ئەمریکی رایگەیاند: چەند گۆڕانکارییەک لە شێوازی ژیان و وازهێنان لە بەکارهێنانی هەندێک مادە، دەبێتە هۆی دابەزاندنی پەستانی خوێن بەبێ بەکارهێنانی دەرمان.

پێش هەموو شتێک پێویستە چالاکی جەستەی زیاد بکرێت وەک، ڕۆشتنی زیاتر، ڕاکردن، مەلەکردن یان لیخوڕینی پاسکیل، ئەم چالاکیانە پێویستە ڕۆژانە لە نیو کاتژمێر کەمتر نەبێت، ئەو کەسانەی بە شێوەیەکی گونجاو جوڵەیان هەیە لەگەڵ تێپەڕبوونی کاتدا دەرمانی پەستانی خوێن کەمدەکەنەوە.

هەروەها دەبێت ڕێژەی خوێ و کافاینیش کەمبکرێتەوە، چونکە ڕەنگە ببێتە هۆی بەرزبونەوەی پەستانی خوێن، بۆیە ئەو کەسانەی پەستانی خوێنیان هەیە پێویستە ڕۆژانە یەک کوپ قاوە زیاتر نەخۆنەوە.

ژەمە خۆراکیەکان دەبێت پۆتاسیۆمی تێدا بێت، مۆزێک نزیکەی ٤٢٢ ملی گرامی تێدایە، پەتاتەی برژاو بە توێکڵەوە ٧٣٨ ملی گرامی تێدایە، کوپیک شەربەتی پرتەقاڵ ٤٩٦ ملی گرامی تێدایە، ماستیش ٥٥٠ ملی گرامی تێدایە.

پسپۆران ڕێنمایی دەدەن ئەو کەسانەی پەستانی خوێنیان هەیە واز لە خواردنەوە کهولیەکان و جگەرەکێشان بهێنن، چونکە وازهێنان لێیان دەبێتە هۆی دابەزاندنی کێش، ئەمەش کاریگەری ئەرێنی هەیە لەسەر پەستانی خوێن و دڵ و دەمارە خوێنەکان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا