بەڤیدیۆ..لەکاتی نەشتەرگەرییەکدا نەخۆشخانەکە سوتا

ئەم بابەتە 7 جار بینراوە

پۆڵەتیک پرێس

پزیشکانی ڕووسی قوربانی دەدەن، بڕیاریاندا بەردەوامبن لە نەشتەرگەرییەکی کراوەی دڵی نەخۆشێک کە چەندین کاتژمێری خایاندووە، کاتێک ئاگر کەوتۆتەوە لە یەکێک لە نهۆمەکانی نەخۆشخانەکەدا.

ڕووداوەکە لەشاری بلاگوفیشینسک ڕوویدا، پزیشکەکان پێش ئاگر کەوتنەوەکان دەستیان کردووە بە نەشتەرگەرییەکی ئاڵۆزی دڵ بۆ یەکێک لە نەخۆشەکان، بەڵام دوای تیمە یاریدەدەرە پزیشکییەکە ئاگر کەوتنەوەکەیان ڕاگەیاند.

ئەو پزیشکانەی نەشتەرگەرییەکەیان دەکرد سووربون لەسەر ئەوەی ئاگادار و بەرپرس بن لە ژیانی نەخۆشەکە بە یارمەتی تیمی ئاگرکوژێنەوە، کە ڕێگریان دەکرد ئاگرە بگاتە ئەو بەشەی نەشتەرگەرییەکی تێدا ئەنجامدەدرا تا ئەو کاتەی نەشتەرگەرییەکەیان ئەنجام دا.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک