بەهۆی سەردانەکەی پاپاوە مەسیحییە عێراقییەکان دەگەڕێنەوە زێدی خۆیان

پۆڵەتیک پرێس

ئاژانسی هەواڵی کاسۆلیکی بڵاویکردەوە، سەردانەکەی پاپا فرانسیس بۆ عێراق بووەتەهۆی گەڕانەوەی هەزاران مەسیحی بۆ ناوچەکانی خۆیان.

بەپێی ئەو ئاژانسە، لەدوای مانگێک لە سەردانەکەی پاپای ڤاتیکان بۆ بەغدا و موسڵ و هەولێر و ئور، مەسیحییەکان بەتایبەتیش نەوەکانی تایەفەی سریان لە شارۆچکەی قەرقوش بۆ رێگای گەڕانەوە بۆ ناوچەکانی خۆیان دەگەڕێن.

لایخۆیەوە باوکە عەمار یاکۆ کە ناوەندی گەڕاندنەوەی خێزانە ئاوارەکان بەڕێوەدەبات باسی لەوەکرد، 23 هەزار مەسیحی گەڕاونەتەوە بۆ ناوچەکانیان.

هاوکات، بەشێک لە مەسیحییە عێراقییەکان کە لە دەرەوەی وڵات دەژین، خۆشحاڵی خۆیان دەربڕی و باسیان لەوەکرد، هاتنی پاپا بۆ عێراق پاڵپشتییەکی گەورە بوو بۆ مەسیحییەکانی ئەم وڵاتە.

لەلایەکی دیکەوە باوکە ئارام رۆمل لە کەنیسەی کلدانی شارۆچکەی بەتنایا لە موسڵ رایگەیاند، گرفتی مەسیحییەکانی عێراق لەژێر سایەی دەستوری ئیسلامی وڵاتەکە بە بەردەوامی دەمێنێتەوە و هیوادارین لەلایەن کۆمەڵگای نێودەوڵەتییەوە پاڵپشتی بکرێن.

مانگی رابردوو بە سەردانێکی سێ رۆژی پاپا فرانسیس هاتە عێراق و سەردانی چەند شوێنێکی وڵاتەکەی کرد و چاوی بە چەندین بەرپرسی عێراق و کورد کەوت و جەختی لە پێکەوە ژیانی ئاینە جیاوازەکان کردەوە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا