ئەمشەو یانە پاڵەوانەکان بەردەوامی دەبێت

ئەمشەو بە دوو یاری دیکە قۆناغی هەشت لەم یانەی یاریەکانی چون کۆتایی پێ دێت کاتێک پاریس سانجێرمان ڕووبەروی بایرن میونخ دەبێتەوە لە یاری کۆتایی پێش وەختە و یانەی چێڵسی و پۆرتۆش ئەکێشن بە یەکتردا

چیرۆکی یاریەکەی بایرن و پاریس هێندە کۆن نییە چونکە چەند مانگێک بەر لە ئێستا یانەکەی ئاڵمانیا لەسەر حسابی یانە پاریسێکە بوو پاڵەوانی ئەم بۆنەیە بۆیە پاریس لە دووی تۆڵەیە لە یانە ئاڵمانێکە بەڵام پێویستە پاریس جوان ئەوەی بۆڕوون بێتەوە بایرین هیچ کاتێک یانەیەکی ئاسان نییە بۆ تپی بەرامبەر.

سەرباری ئەمانەش هەلومەرجی پاریس گۆڕانکاری تێدا ڕوویداوە کاتێک ڕاهێنەری گۆڕیوە وە یانەکە ئەزموونی بەم دۆخانە پەیدا کردوە لەوانە گرنگتر ئەوەیە دوو ئەستێرەی باریرن کە لیفاندۆفسکی و گنابرین بۆ یاریەکەی ئەمشەو ناتوانن بەشداری بکەن بەهۆکاری جیاواز

یاریەکە لە ئاڵمانیا بەرێوە دەچێت ئەمەش هێندەی دی ئاگرە خۆش دەکات چونکە بایرن ناچارە هێرش ببات و هەرچی یانە فەڕنسێکەیە بروای بە بەرگری نییە بۆیە چاوەڕێی یاریەکە یەکجار بەهێز و تایبەت دەکرێت

لە دووەمین یاری ئەمشەودا یانەی یانەی پۆرتۆی پرتووگالی پێشوازی لە یانەی چێڵسی ئینگلیزی دەکات

یانەی پۆرتۆ دەیەوێت بە هەمان ئاستی قۆناغی پێشوو دەربکەوەێتەوە کاتێک یانەی یۆفانتۆسی لە بۆنەکە دەرکرد و خۆی ببێتە ئەسپە ڕەشی ئەم بۆنەیە ، لەلایەن خۆیەوە یانەکەی پایتەختی لەندەن نایەوێت سیناریۆی هەفتەی پێشوو دووبارە بێتەوە کاتێک بە ئەنجامێکی قورس شکستی ‌هێنا

لە کۆتایدا ئەم یاریە تەواو هاوسەنگە و ئەگەر هەردوو یانە پەنجا بە پەنجایە بۆ گەشتن بە قۆناغی داهاتوو

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا