ورچێک هاوشێوەی سەگ ڕەفتار دەکات

پۆڵەتیک پرێس

ورچێکی ئەمریکی ڕەش لە کالیفۆرنیا توشی نەخۆشییەکی دەماری نادیار دەبێت، وایلێدەکات هاوشێوەی سەگی ماڵی و بە هاوڕێیانە لەگەڵ کەسانی دەوروبەری ڕەفتار بکات.

لەگەڵ ئەوەی ئەو کردارە شتێکی باشە، بەڵام ڕەفتارێکی سروشتی نییە و دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی تەمەنی ورچ لەناو ئاژەڵە کێویەکاندا.

عدوى تجعل الدببة السوداء الأمريكية تتصرف مثل الكلاب ! (3)

ورچەکە تەمەنی یەک ساڵە، کێشەی هەوکردنی مێشکی هەیە کە دەگوازرێتەوە، ئەو نەخۆشیەش هەوکردنی شانەکانی مێشکە ڕەنگە ببێتە هۆی ڤایرۆس و بەکتریاش، بەڵام پزیشکانی بواری ئاژەڵان دڵنیا نین بەتەواوی دەربارەی هۆکاری نەخۆشیەکە یان ڕێژەی خێرا بڵاوبونەوەی لەناو خەڵکدا.

نیشانەکانی نەخۆشیەکە، بادانی سەر یان جوڵەی بێبەها، لەرزینی ماسولکە، دوچاربوونی پەرکەم، خولانەوە، دابەزاندنی کێش بەشێوەیەکی ناسروشتی.

عدوى تجعل الدببة السوداء الأمريكية تتصرف مثل الكلاب ! (3)

بەڕێوەبەری تەکنیکی بێر ئیدیوکەیشن ئەڤێرژن ڕیسپۆنس، کە بەشداریکردوە لە ڕزگارکردنی ورچێکی توشبووی بەو نەخۆشیە دەڵێت: ورچە توشبووەکە سەرنجی ڕاکێشاین بەوەی لە خەڵک نزیک دەبۆوە بەشێوەیەکی ئاشتیخوازانە بێ هیچ شەڕانگێزییەک، ئەم ڕەفتارەشی لە ڕەفتاری سەگ دەچوو نەک ورچ.

عدوى تجعل الدببة السوداء الأمريكية تتصرف مثل الكلاب ! (3)

ساڵی ڕابردوو چوار ئاژەڵیان دۆزیوەتەوە توشی ئەو نەخۆشییە بوون، بەڕێوەبەرایەتی ئیدارەی ماسی و ژیانی کێوی لە کاکیفۆرنیا ئاماژەی بەوەکرد، ئەمە بەرزترین ڕێژە بووە لەکاتی دۆزینەوەی نەخۆشیەکە لەساڵی ٢٠١٤ وە، لەگەڵ ئەوەی ئەمە حاڵەتێکی کەم و دەگمەنە، بەڵام بەهۆی نیشانەکانی نەخۆشیەکەوە دەتوانرێت ورچی توشبوو بناسرێتەوە، بەڕێوەبەرەکە باسی لەوەش کرد یەکەم ورچی توشبوو کە ڕزگاری کرد لە مانگی ئاداری ساڵی ٢٠١٨ بوو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا