یانەی ڕیاڵ مەدرید وانەیەکی تایبەتی بە لیفەرپوڵ ووتەوە

ئەم بابەتە 8 جار بینراوە

شەوی ڕابردوو لە یەکەمین یاری قۆناغی هەشتی خولی یانە پاڵەوانەکان یانەی ڕیاڵ مەدرید پێشوازی لە یانەی لیفەرپوڵی ئینگلیزی کرد

هەرچەندە پێش یاریەکە زەبرێکی بەهێز بەر ڕیاڵ مەدرید کەوت کاتێک ڕاگەیانرا فارانی بەرگریکار دووچاری کۆرۆنا بوە بۆیە ئەم هەواڵە مەدریدکانی شۆکرد زۆرینەیش پێوابوو ریاڵ مەدرید قورسە بتوانێت سەرکەوتوو بێت

هەرچی یانە سور پۆشەکەی ئینگلتەرابوو هەفتەی ڕابردوو ئاستێکی بێ وینەی لە پریمەرلیگ پیشاندا بۆیە لە لایەن خۆیەوە ئەمیش چاوەڕێی ئاستێکی تایبەتی لێ دەکرا

ناوبژیوان فیکەی دەستپێکی لێدا ئەوەی جێگەی سەرنج بوو ئەوە بوو ڕیاڵ مەدرید ئەو ئاستە پیشان بدات ، زۆر زوو دەستی کرد بەهێرشبردن لە ئاکامی ئەو هێرشەنەدا تۆنی کرۆس توانی تۆپێکی هەوای نموونەی بگەیەنێتە جۆنیۆر لەلایەن خۆشیەوە جۆنیۆر زۆر بەجوانی پێشوازی لەو تۆپە کرد و تۆڕی ئەلیسۆنی هەژاند

پاش ئەم گۆڵە لیفەرپوڵ کەمێک ریزەکانی ڕێکخست تا ئەوەی بتوانێت گۆڵی بەرامبەر بهێنێت بەڵام جارێکی دیکە شاهانەکان سودیان لە هەڵەیەکی کوشندەی ئەرنۆڵد وەرگرت و ئەسینسۆ توانی ژمارەی گۆڵەکانی ڕیاڵ بکاتە دوو هێندە و ئەو تایمە بەو ئەنجامە کۆتایی پێ هات

تایمی دووەم لیفەرپوڵ زۆر بە بەهێزی دەستی پێکرد و زۆر زوو لە ڕیگای سەڵاحەوە گەشتنە گۆڵی مێرەنگی توانیان جیاوازیەکە کەم بکەوە بۆ گۆڵێک بەڵام ڕیاڵ پاش ئەم گۆڵە کەوتەوە خۆی دەستی کردەوە بەهێرشبردن لە ئاکامی ئەو هێرشانەدا لۆکا توانی تۆپێک بگەیەنێتە جۆنیۆر لاوە بەرازیلیەکەش توانی گۆڵی دووەمئ خۆی و سێهەمی مێرەنگی تۆمار بکات

بەم ئەنجامەش ڕیاڵ مەدرید توانی بەسێ گۆڵ وانەیەکی تایبەتی بەلیفەرپوڵ بڵێتەوە و بیگەرێنێتەوە بۆ ئینگلتەرا

 

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک