ئەمڕۆ دیالۆگی ستراتیژی ئەمریکا و عێراق دەستپێدەکات

پۆڵەتیک پرێس

هێزە سیاسییەکان و شەقامی عێراق نزیکدەبنەوە لە خولی سێیەمی دیالۆگی ستراتیژی نێوان ئەمریکا و عێراق.

میدیاکانی عێراق بڵاویانکردەوە، بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە خولی سێیەمی دیالۆگی ستراتیژی نێوان ئەمریکا و عێراق لەڕێی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە بەڕێوەبچێت و هەردوولا تاوتوێی دۆسیەکانی ئەمن و روبەڕوبوونەوەی تیرۆر بکەن.

هاوکات، بڕیارە لەو کۆنفرانسەدا ئەمریکا و عێراق گفتوگۆ لەسەر بابەتە ئابوری و سیاسییەکان و هەماهەنگی لە بوارە پەروەردەیی و کولتورییەکاندا بکەن.

لەوبارەیەوە ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە تویتێکدا رایگەیاند، “چاوەڕوانم لە چوارچێوەی گفتوگۆی ستراتیژی نێوان ئەمریکا و عێراق، لەگەڵ فوئاد حسێن، هاوتا عێراقییەکەم تاوتوێی پەیوەندییە ستراتیژییەکانمان لە سەرجەم بوارەکاندا بکەین”.

ئەم گفتوگۆ ستراتیژییە لە کاتێکدایە، لە پەرلەمانی عێراق داواکارییەکان بۆ یەکلاکردنەوەی چوونەدەرەوەی هێزە بیانییەکان لە وڵاتەکە لە زیادبووندایە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا