بایرن یاخود لیۆن كامیان دەگەنە بەرامبەر پاریس؟

پۆڵەتیك سپۆڕت

پاش ئەوەی شەوی ڕابردوو یانەی پاریس سانت جێرمانی فەڕەنسی توانی بردنەوەیەكی گەورە لە بەرامبەر یانەی لایبزیجی ئەڵمانی تۆمار بكات و بۆ یەكەمجار لە مێژوویدا خۆی گەیاندە یاری كۆتایی چامپیۆنس لیگ.

بڕیارە ئەمشەو سەعات 10 دووەم یاری پێش كۆتایی چامپیۆنس لیگ لە نێوان هەردوو یانەكانی بایرن میونخی ئەڵمانی و ئۆڵۆمپیك لیۆنی فەڕەنسی ڕووبەڕوو دەبنەوە تیایدا یانەیەكیان بە ڕاهێنەری ئەڵمانی و ئەوی دی كە فەڕەنسی یە بە ڕاهێنەری فەڕەنسییەوە ڕووبەڕوو دەبنەوە.

سەرەڕای ئەوەی بایرن ناوازەترین و باشتر بە دەردەكەوێت، بەڵام یانەی لیۆن یەكێكە لەو یانانەی خۆیان بە دەستەوە نادەن و بە وردی مامەڵە لەگەڵ دۆخی هەموو یانەكان دەكات هەر لە قۆناغی 16 بە دواوە ئەوە بە ڕوونی بە دەركەوت كاتێك توانییان یانەی یۆڤانتۆس تۆرینۆ بە دۆنەوە بكەنە دەرەوەی چامپیۆنس لیگ و دواتریش لە قۆناغی 8 توانییان یەكێك لە بەربژێرەكانی ئەم وەرزە بكەنە دەرەوە كە ئەویش یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزی بوو ئەمشەویش ڕووبەڕووی یانەیەكی بەهێزی وەك بایرن دەبنەوە كە مێژوویەكی تاریكیان لەگەڵی هەیە بەو پێیەی دواهەمین جار كە لیۆن گەیشتۆتە قۆناغی پێش كۆتایی ساڵی 2010 بوو هەر بەرامبەر بە بایرن بۆوە و لە بەرامبەری نشوستی هێنا و ماڵئاوایی كرد.

یارییەكە هاوتایە دەشێت هەندێك پێیان وابێت بایرن پاش ئەو ئەنجامە گەورەیەی بەرامبەر بەرشەلۆنە تۆماری كرد و پێش ئەویش چێڵسی و تەواوی ئەنجامەكانی ئەم وەرزەی بەهێزتر و ناوازەتر دەردەكەوێت، بەڵام یانەی لیۆن یەكێكە لەو یانانەی بە درێژایی ئەم وەرزە پێش كەرەنتین و دوای كەرەنتینیش باوەڕی تەواوی بەو 90 خولەكە بووە كە یارییەكەی تیادا ئەنجام داوە ئەمەش دەشێت ئەمشەو سوودی پێ‌ بگەیەنێت بەرامبەر بە بایرن.

ئەمشەو چوار شەممە سەعات 10

بایرن میونخ X ئۆڵۆمپیك لیۆن

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا