” ســـەیـدسـادق ، سـەیـدسـادقـیەکان ” ئـێوەن ! جێـگای شـانـازی بـۆ ڕووی تۆپی پێ لـە ” کـوردسـتان ” … !

لەھـیچ دەمـێکدا ، بوێری ئەووەم نەبووە ھیچ تایبەتمەندیەک لە کوردستان بەراورد بکەم بەتایبەتمەندیەکان ئەوروپــا ، ھـۆکارەکانیش تەواو ڕوون و ئاشــکران . گـەر ئاڵمان ھاندەری ” نازی ” ، یاریگای ” سیکناڵ ئیدۆناپاک _ ھاندەرەکانی ” ببێتە جێگای شانازی ، گـەر ئینگلتەرا بڵێت ; من ھاندەرێـکی چـەشـنی ” لیفەرپـۆڵم ” ھـەیە ، گـەر ” ڕیـاڵ مەدریـد ” بڵێت من ” دراکسکەرم ” ھەیە ، ئەوا من پــڕ بەگەرووم ھاوار دەکــەم من ھاندەرانـی ” سـەیدسادقم ” ھەیە .. ھیچ گوومانم نییە زۆر لەھاندەرەکـانی سەر ئاسـتی ئەوروپـا زۆر زیــاترن ، چــۆن ؟

ھەرێـمی کوردستان بەچەشنێک تاقەت پڕووکێنە ھاونیشتیمانیان حەزیان بەئیش و فرمانەکانی خوودی خۆیان نـەماوە چ جای بگات بەوەی بێتە یاریگایەک ھیچ پێوەرێکی نێو دەوڵەتی بوونی پێوە دیار نییە ! لەکاتێکدا ھاندەر لەئەوروپا تەنھا بۆ وەرگـرتنی چێژ ، خۆ خاڵیکردنەووە دێتە نێو گۆڕەپان لەگەڵ ھەبوونی ھەمجۆرێک لەخزمەت گوزاری ، بینینی ئەسێرە نموونەیەکان سەردەم ! پێکەشکردنی ئاستی تۆپی پێی مۆدێرن ! لەدواتردا ژیــانی مـسۆگەرە .
لێرە خوودی یاریزانەکان کێشەگەلێکی خەیاڵی کۆت و بەندی کردوون لەھەموو ڕوویەکەوە ، ئەمەش تەنھا باجەکەی ئامادەبووان لەنێو گۆڕەپان دەیدەن ، تۆ بڕوانـە دەرچووی زانکۆ و پەیمانگایە نەک ھەر دانەمەزراوە ، ھیچ جۆرە پیشەیەکـی نییە ، پیشەوەرێکە کارەکـەی وەک پێویست نییە ژیانی ئاسایی بۆ دابین نـاکات !
بواری سیاسی لەکوردستان تەنی بەکـێ ھەڵنەواسـیوە ! برستی لەکێ نەبڕووە ! دوو بەرەکی نەکردۆتە نێوان چ شارێک ، قەزایەک ، ناحیەک ، گەڕەکێک ، خێزانێک ، بگرە نێوان دوو ھاوڕێ . بەڵام ئەوە تەنھا و تەنھا ” سەیدسادق “کانن ، بەم کێشە و ئارایشتانەوە دێنە نێو گۆڕەپان ، ھاوار دەکەن ، بینەر دەبن ، ھان دەدەن ، یاریگا پـڕ دەکـەن …. ھتد !

ھاندەرانی ” سەیدسادق ” چ ” درۆیـەکی ” شاخداری بەرپرسانی وەرزشـی کوردستانیان بەدرۆ خسـتەوە ؟
سەدەمانێک لەکوردستان ھیچ جۆرە ئیش و کارێک یــا پڕۆژەیەک یـان خزمەتگوزاریەک پێشکەش نەدەکـــرا ! گـوایە حکوومەت ساوایـە ! بەڵام دواتر بۆ ڕای گشـتی ئاشـکرابوو لەژێــر ئەم ھاوکێشەیەدا چی دەگوزەرێت ؟

سەیدسادق سەلـماندی ئیتر ھیچ کەس باوەڕی بەوە نـەما گوایە ھاندەر لەنێو گۆڕەپـان ئامادە نابێت . ھاوکات ئاماژەتان بۆ ئەووە دەکرد ، ئامادە نەبوونی ھاندەر ھۆکارە بنەڕەتیە بۆیە خوول ، پاڵەوانێتی ، یاریەکـان بێ جێژن ؟ فەرموون ببینن سەیدسادق چی دەکات ، ئێوەش لە ئێستا بوێری ئەوەتـان ھەبێت قۆڵی کوردایەتی ھەڵماڵن ! تەکانێکی جدی بدەن بەوەرزش لەکوردستان با لەوە زیاتر دەستی حزب قوڕ قوڕاگـەی وەرزش نەگرێت ، ھەمووتان لە بڵندگۆ و میدیاکان دەڵێن : سەیدسادق نموونەی وەرزش ! ئەووەی بەو ھاندەرانەی سەیدسادق نەکرێت ، بەکەسی تر ناکرێت ، بفەرموون با نوێنەرێیان ھەبێت لەیەکێتی تۆپی پێی کوردستان ، یاریگان بۆ بکەنەووە ، بــۆنە وەرزشیەکان بگوازنەوە بۆ ئەو قەزایە ! بـا ڕۆحیەتی ھاندەرانی سەدسادق ببێتە ھەوێنی تازەی وەرزشی مۆدێرن لەتێگڕای کوردستان .

ئێوەش وەک کاربەدەستانی وەرزشی ھەڵوێستەی جدی وەربگرن لەڕووکارە یاسایەکان ، بەدواداچوون بکەن ! بپرسن ! لێی بکۆڵنەوە ھۆکار چییە سەدسادق سادق ئاوا جمەی یەت لەھاندەر ، بیھێنە پێش چاوی خۆتان ھەر پێنچ شارەکەی ” سلێمانی ، ھەولێر ، دھۆک ، ھەڵەبجە ، کەرکووک ” ھاندەران بەو لێشاوە ڕووبکاتە یاریگان لەکاتی بەریەک کەوتنی ھەر دوو شارێک چ کەشێکی وەرزشی دروست دەبێت ؟ یانە ، ھاندەر ، ڕاھێنەر ، یاریزان ، بگرە ناوبژیوانانیش !! چۆن و بە چ شێوازێک دەکەونە خۆیان چۆن بوێری ئەوە دەکەن ئەو ھەمووە ھانیان بدەن ئەو ئاستەی ئێستا پێکەش بکەن !

ڕەگەزێکی تر لەھاندەرەکـانی ” سەیدسادق ” زۆرترین سەرنجی ڕاکێشاووم ! ھەبوون و ئامادەبوونی ڕێژەیەکـی بەرچاوە لــە ” خانمان ” بەپێی قسەبێت بەھا کۆمەڵاتیەکان لە قەزایەکی وەک سەیدسادق یەکجار لە دواوەیە زۆریان ماوە بگاتە ئاستی شارەکان ! ئاخر لە سەیدسادق ھێشتا عورفە ، دابوونەریتە شیرینەکانی کورد و کوردەواری زاڵە ، چوونکە کەمترین خوول بۆ بەناو ووشیاری ژن دەکرێتەوە ! کەمترین ڕێکخراوی ژنان ھەن ! بەڵام بڕوانن چۆن ناخی کچان لە سەیدسادق وێنای وەرزی ھاوینیان گەرم و گــوڕە ، مۆدێرن نین ! دوای مۆدیلاتی سەردەم ناکەون ! بەس بەوپەڕێتی مەردانە ھانی قەزاکەیان دەدەن ، جوانترین کارەکتەرن باشترین ڕۆڵ دەگێرێن لەناو سیناریۆی وەرزشدا ! خانمانی سەیدسادق مەردن ، بوێرن ، مۆدێرنن ، جوانن ، ژیرن ، بەقەد پیرەمەگروون ، ھەڵگورد ، ئەزمەڕ شەرەف و خیرەتان لێ دەبـــارێت !

لەکۆتایدا جێگای خۆیەتی سووپاسی زۆر تایبەتی ھاندەرانی سەیدسادق بکەم ! ببورن ئەم نووسینە بچووکە شیاوی گەورەی ئێوە نییە ! سادی ووشەکانم شیاوی ناخ گەرمی ئیوە نییە ! کەمی نووسینەکەم ! شیاوی زۆری ئێوە نییە ! تەنھا ئەووە دەڵێم وەرزشی کوردستان قەرزای ئێوەن ! ئەووە ئێوەن بەکردار دوو لەقسەی باق و بریقەدار سەلمانتان جیاوازترن ژمارەن .

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا