وەزارەتی پەروەردە روونكردنەوە لەسەر خوێندنی ئەمساڵ دەدات

پۆڵەتیك پرێس
بریكاری وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێم رایگەیاند، بەپێی بەرنامەی وەزارەتی پەروەردە وەرزی یەكەمی خوێندنی ئەمساڵ لە سەرەتای مانگی تەموز كۆتایی دێت و وەرزی دووەم لە یەكی ئەیلول تا 15 ی تشرینی دووەم دەست پێدەكات.

سەیوان عەلی بریكاری وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێم بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، بەرنامەی وەزارەتی پەروەردە تا ئێستاش هەر بەوشێوەیەیە كە پێشتر دانراوە و گۆڕانكاری بەسەردا نەهاتووە، بەڵام نازانن رۆژانی داهاتوو چی دەبێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، بەپێی بەرنامەكەیان وەرزی یەكەم لە 1یتەموزی ئەمساڵ كۆتایی دێت، وەرزی دووەمیش لە 1ی ئەیلول تا 15 ی11ی دەست پێدەكات، دوای ئەوەش تاقیكردنەوەكان دەست پێدەكات و لە رۆژی 1-12-2021 وەرزی خوێندنی ساڵی (2021 -2022) دەست پێدەكاتەوە.

باسی لەوەشكرد، رۆژی 10ی ئەم مانگە لیژنەی باڵای رووبەڕوبوونەوەی كۆرۆنا كۆدەبێتەوە، تیایدا راپۆرتی وەزارەتی تەندروستی دەخرێتەرَوو كە ئاماری رێژەی تووشبووانی كۆرۆنای لە هەموو هەرێمی كوردستان تێدایە بە خوێندنگەكان و سەرجەم شوێنەكانی دیكەوە، لە ژێر رۆشنایی ئەو راپۆرتانەشدا لیژنەكە بڕیاری نوێ‌ دەردەكات.

بەهۆی تووشبوونی ژمارەیەكی زۆر لە هاووڵاتیان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا، حكومەتی هەرێم كۆمەڵێك رێنمایی و رێكاری توندی خۆپارێزی گرتووەتەبەر، لەئەگەری زیادبوونی رێژەی تووشبووانیش پێشبینی دەكرێت قەدەغەی هاتووچۆی گشتی یەكێك بێت لە بژاردەكانی حكومەتی هەرێم.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا