لاهور شێخ جەنگی: مام جەلال دەستكەوتی زۆری پێشكەش بەگەلەكەی كرد

پۆڵەتیك پرێس

هاوسەرۆكی یەكێتی لەیادی 16ی شانزە ساڵەی بوون بەسەرۆككۆماری مام جەلالدا پەیامێكی بڵاوكردەوەو رایگەیاند، بوونی مام جەلال بە سەرۆككۆماری عێراق وەرچەرخانێكی گرنگ بوو لە ژیانی سیاسیی عێراقی دوای دیكتاتۆری.

لە پەیامەكەیدا لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆكی یەكێتی رایگەیاند، بوونی مام جەلال بە سەرۆككۆماری عێراق وەرچەرخانێكی گرنگ بوو لە ژیانی سیاسیی عێراقی دوای دیكتاتۆری، هاوكات بۆ گەلی كوردیش دەستكەوتێكی گرنگ بوو كە بۆ یەكەمجار كوردێكی سیاسەتمەدار ببێت بە سەرۆككۆماری عێراق .

ئاماژەی بەوەشكردووە، مام جەلال چەتری كۆكەرەوەی هەموو بیروڕا جیاوازەكان و پارێزەری دەستوور بوو، “مامی گەورەمان بە حیكمەت و دانایی و پشوودرێژییەكەی سەركەوتن و دەستكەوتی زۆری پێشكەش بە گەلەكەی كرد بە كورد و عەرەبەوە، توانی ببێتە نوێنەر و پارێزەری هەموو پێكهاتەكان، چەتری كۆكەرەوەی هەموو بیروڕا جیاوازەكان، پارێزەری دەستوور بوو”.

باس لەوەشدەكات، مام جەلال هەمیشە لەگەڵ یەكڕیزیی و تەبایی و سەقامگیری و پێكەوەژیان بوو، دیموكراسی و فیدراڵی كردە ناسنامەی عێراقی نوێ، هەر بۆیە نازناوی (صمام اڵامان)ـی لێنرا.

دەشڵێت، “لە ناوخۆشدا مام جەلال لەگەڵ یەكڕیزیی هەموو لایەنەكان بوو، دەستی هاوكاری و ئاشتی و تەبایی بۆ هەمووان رادەكێشا، هەمیشە كاری بۆ بەهێزبوونی پێگەی كورد دەكرد لە بەغدا، ئەو كاتەی مام سەرۆككۆمار بوو هەرێمی كوردستان گەشانەوە و بوژانەوەیەكی گەورەی بەخۆوە بینی، ئەمڕۆش كە بە شانازییەوە یادی ئەو ڕۆژە پرشنگدارە دەكەینەوە، ئێمە لە یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان بەڵێن دووپات دەكەینەوە كە خوێندكاری ڕێبازە پیرۆزەكەی مامی گەورەمان بین، بیروباوەڕە نەگۆڕەكانی مام دەكەینە پلان و بەرنامە و هەنگاوەكانی كاركردنی سیاسیمان”.

دەشڵێت، “ئێستا لە هەمووكات زیاتر پێویستمان بە سیاسەت و ڕێبازەكەی سەرۆك مام جەلالە بۆ چارەسەركردنی كێشەكان هانی هەموو لایەنەكان دەدەین كە كۆتایی بە ململانێ كەسی و ‌بەرژەوەندییە حزبییەكان بهێنن و پێكەوە كار بكەین بۆ چەسپاندنی مافەكانی میللەتەكەمان و ژیانێكی شایستە و خۆشگوزەرانیان بۆ دابین بكەین”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا