دوای چەندین مانگ گرێی بەختی نەتانیاهو کرایەوە

پۆڵەتیک پرێس

رۆژی سێشەممە، روڤین ریڤلین، سەرۆکی ئیسرائیل بنیامین نەتانیاهوی سەرۆکی ماوە بەسەرچووی ئەنجومەنی وەزیرانی ئیسرائیلی راسپارد بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت.

ماڵپەڕی تایمز ئۆف ئیسرائیل لە زاری سەرۆکی وڵاتەکەوە بڵاویکردەوە، بەپێی دادگا و یاسا، بنیامین نەتانیاهو سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل دەتوانێت سەرباری ئەو تۆمەتانەش کە دراونەتەپاڵی، لە پۆستەکەیدا بەردەوامبێت.

لە ئێستادا بنیامین نەتانیاهو 28 رۆژی لەبەردەستدایە بۆ کۆکردنەوەی هاوپەیمانێتییەک کە بتوانێت بە دەنگی زۆرینە لە کنێست ببێتە براوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا