سۆنی مۆبایلێکی نوێ دروست دەکات

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای سۆنی ڕایگەیاند: ١٤ی نیسانی ئەمساڵ کۆمەڵێکی نوێ لە ئامێرە زیرەکەکان دەخاتە بازاڕاوە، لەناویشیاندا مۆبایلێکی بە تایبەتمەندی پێشکەوتوو تێدا دەبێت.

سۆنی چەند مۆبایلێک لەجۆری ئێکس پیریا بەرهەم دەهێنێت ئەوانیش، ئێکس پیریا کۆمپاکت وئێکس پیریا ١٠ III، هەروەها یەکێک لە گرنگترینیان مۆبایلی ئێکس پیریا١ IIIە کە تایبەتمەندییەکی زۆر لەخۆ دەگرێت.

مۆبایلەکە سێ کامێرای بنەڕەتی بە دیقەی ٦٤ مێگگاپێکسڵ هەیە، هاوێنەی ڤیدیۆکردنی نایابی بە دیقەی ١٢ مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی هاوێنەی دووریەکانی ١٢ مێگاپێکسڵە، هەروەها تایبەتمەندی نزیک کردنەوەی بە تێکڕای ئێکس٦٠ هەیە، شاشەکەی لەجۆری ئۆلیدە، توانای پیشاندانی ڤیدیۆی بە فۆر کەی ئێچ دی ئاڕ هەیە، تێکڕای ڕووناکییەکەی دەگاتە ١٣٠٠ مۆم، شەپۆلەکەی ١٢٠ هێرتزە.

چارەسەرکەری کوالکۆم سناپ دراگۆن٨٨٨ی تێدابەکارهاتووە یەکێکە لەباشترین چارەسەرکەرەکان، دوو جۆری هەیە یەکێکیان ڕامەکەی ١٢ گێگابایتە و میمۆریەکەی ٢٥٦ گێگابایتە، جۆرێکی دیکە ڕامەکەی ١٦ گێگابایتە و میمۆریەکەی ٥١٢ گێگابایتە، توانای پاتریەکەی ٥٠٠٠ ملی ئەمپێرە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا