ناتانیاهۆ دادگایی دەکرێت

پۆڵەتیک پرێس

رۆژی دووشەممە دادگای ناوەندی ئیسرائیلی بەتۆمەتی گەندەڵی دادگاییکردنی بنیامین ناتانیاهۆی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیلی دەستپێکرد.

میدیاکانی ئیسرائیل بڵاویانکردەوە، بنیامین ناتانیاهۆ گەیشتووەتە دادگا و بڕیارە ئەمڕۆ لەسەر تۆمەتی پەیوەستبوون بە دۆسیەکانی بەرتیل و فێڵ و ناپاکی دادگایی بکرێت.

ئەوەش هاتووە، یاسای ئیسرائیل ناتانیاهۆ ناچار ناکات واز لە پۆستەکەی بهێنێت مەگەر لە حاڵەتێکدا لەلایەن دادگای باڵای ئیسرائیلەوە تاوانبار بکرێت، ئەمەش ماوەی چەند مانگێک دەخایەنێت.

لە رۆژی 24ی ئایاری ساڵی رابردوو، یەکەم دانیشتنی دادگاییکردنی ناتانیاهۆ بەئامادەیی خۆی بەڕێوەچوو، پاشان لە 8ی شوباتی رابردوو وادەی دەستپێکردنەوەی دادگاییکردنەکە دیاریکرا کە بڕیارە ئەمڕۆ بەڕێوەبچێت.

پێشتریش چەندینجار بنیامین ناتانیاهۆ ئەم تۆمەتانەی رەتکردووەتەوە و بە پیلانێک بۆ لەناوبردنی حکومەتەکەی وەسفیکردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا