بە ڤیدیۆ..کۆمەڵێک نەهەنگ هێرش دەکەنە سەر کەشتیەک

ئەم بابەتە 15 جار بینراوە

پۆڵەتیک پرێس

کۆمەڵێک نەهەنگی بکوژ، لە گرتە ڤیدیۆکەدا هێرش دەکەنە سەر کەشتیەک لە جەبەل تاریق کە دەکەوێتە نێوان زەریای هێمن و زەریای ناوەڕاست.

هێرشی کۆمەڵە نەهەنگەکەی ئۆرکا کە بە نەهەنگی بکوژ ناسراون هێرشیان کردە سەر کەشتیەکی چارۆکەدار کە بە کەشتی سێرینا ٤ ناسراوە، کێشەیەکی گەورەیان بۆ کەشتیەکە دروست کرد.

دوای ئەوەی نەهەنگەکان هێرشیان کردە سەر کەشتیەکە، خەریک بوو کارەساتێکی گەورە بۆ سەرنشینەکانیان دروست بکەن، دوای ئەوەی سوکانی لێخوڕینەکەیان تێکشکاند و خەریک بوو ئاڕاستەکەی تێک بدەن، بەڵام خۆش بەختانە کە شتیەکە لە کەناروەکانی ئیسپانیا نزیکبوو، بەپێی ئەو ڤیدیۆیەی بڵاو کراوەتەوە کاپتنی کەشتیەکە بە دار نەهەنگەکان دوور دەخاتەوە.

هەندێک لەسەرنشینانیش هەوڵیاندا هەندێک شت هەڵ بدەن و دەنگە دەنگ بکەن تاوەکو نەهەنگەکان بترسن، بەڵام نەهەگەکان بەردەوام بوون لە هێرش کردن.

سەرەڕای تێکشکانی سوکانەکەی کەشتیەکە توانی لە بندەرێکی باشوری ئیسپانیا لەنگەر بگرێت، بەپێی وتەی شارەزایانیش ئەو نەهەنگانە ئامانجی کوشتن و بریندار کردنی کەسیان نیە، بەڵام دەیانەوێت کەشتیەکان تێک بشکێنن و هەوڵی ترساندنیان دەدەن.

 

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک