ئێڵ جی فرۆشتنی مۆبایلە زیرەکەکانی ڕادەگرێت

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای کۆریای باشور ئێڵ جی بۆ بەرهەمە ئەلیکترۆنیەکان لە فرۆشتنی بەشێک لە مۆبایلە مۆبایلە زیرەکەکانی دەوەستێت، کە وای لێدەەن قەزار ببێت.

ئێڵ جی لە مانگی کانونی دووەم ڕایگەیاند، کە نزیکەی ٥ ملیار دۆلار زیانی لێ کەوتووە، لە ماوەی ٦ساڵ دا، ئەمەش وای لێ دەکات بەشێکی کۆمپانیاکە بە کۆمپانیایەکی ڤێتنامی بفرۆشێت.

ئەمە لە کاتێکدایە، ئیڵ جی لە ساڵی ٢٠١٣دا، لە دوای کۆمپانیای ئەپڵ و سامسۆنگەوە بە پلەی سێیەم هات لە فرۆشتنی مۆبایلی زیرەکدا.

بەڵام دواتربە شێوەیەکی بەرچاو ئاستی فرۆشتن و خواست لەسەری دابەزی، شیکەرەوەکانی بارودۆخەکە ڕەخنەیان لە کۆمپانیاکە گرت بەهۆی کەمی ئەزموونیان لە بازاڕکردن دا، بەراورد بەو ڕکابەرەکانیان

هەرچەندە لە ئێستادا ئێك جی پلەی سێیەمی لە ئەمریکای باکور هەیە، پەی پێنجەمیشی لە ئەمریکای باشور هەیە ساڵی ڕابردوو نزیکەی ٢٣ ملیۆن مۆبایلی خستۆتە بازاڕەوە، بەڵام وا چاوەڕوان دەکرێت خەجت لەسەر بەرهەمەکانی ماڵەوەو ئۆتۆمبیلی کارەبایی بکاتەوە لەمەو دوا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا