ئەو خواردنانەی پەستانی خوێن کەمدەکاتەوە

پۆڵەتیک پرێس

بەرزبونەوەی پەستانی خوێن هۆکارێکە بۆ نەخۆشییەکانی دڵ، بۆیە پێویستە پەستانی خوێن لەژێر کۆنتڕۆڵدا بێت، ئەمەش بە هەڵبژاردنی سیستمی خۆراکی تەندروست دەبێت.

بەرزبونەوەی پەستانی خوێن ناویان لێناوە کوشتتنی بێدەنگ چونکە بێ ئاگادارکردنەوە دێت، بەرزبونەوەی پەستانی خوێن دڵ ناچار دەکات کار زیاتر بکات، لەگەڵ تێپەڕبوونی کاتدا ئەمە دەبێت بە نەخۆشییەکانی دڵ، سوڕی خوێن، جەڵتەی دڵ و مێشک.

دەتوانرێت ئەم حاڵەتە چارەسەر بکرێت لەڕێگەی ڕێکخستنی سیستمی خۆراکی، هەندێک خواردن هەیە یارمەتی دابەزاندنی پەستانی خوێن دەدات وەک:

-سەوزەواتەکان
-میوەکان
-دانەوێڵەکان
-شیرەمەنیە کەم چەورییەکان
-چەرەساتەکان

پسپۆڕان باس لەوەش دەکەن دەتوانن نان، مەعکەرۆنە و ئەو خورادنانەی دەوڵەمەندن بە کاربۆهیدرات بەکاربهێنن لەجێی ئاردی سپی، لەگەڵ ئەوەشدا کەمکردنەوەی بەکارهێنانی خوێ دەبێتە هۆی دابەزاندنی پەستانی خوێن.

کەسانی پێگەیشتوو پێویستە ڕۆژانە لە شەش گرام زیاتر خوێ بەکارنەهێنن بەنزیکی دەکاتە کەوچکێکی بچووک، هەروەها وەرزش کردنیش ڕۆڵێکی گرنگی هەیە بۆ دابەزاندی پەستانی خوێن بەمشێوەیە، هەرکەسێک لە هەفتەیەکدا پێویستە ١٥٠ خولەک وەرزش بکات کە دەکاتە ٣٠ خولەک لەهەر هەفتەیەکدا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا