30 ساڵ بەسەر بڕیاری 688 ی ئەنجومەنی ئاسایشدا تێپەڕی

پۆڵەتیك پرێس

لە یادی 30 ساڵەی بڕیاری 688 كە بووە هۆی سەپاندن و دانانی هێڵی دژە فڕین لە كوردستان، كونسوڵخانەی ئەمریكا لە هەولێر پەیامێكی بڵاوكردەوەو رایگەیاند، بەردەوام دەبن لە پشتیوانیكردنی كوردستانێكی بەهێز لە چوارچێوەی عێراقی فیدڕاڵدا.

كونسوڵخانەی ئەمریكا لە هەولێر لە پەیامێكدا كە بەبۆنەی ساڵیادی دەركردنی بڕیاری دروستكردنی هێڵی 36 ی دژە فڕینی بڵاویكردەوەو دەڵێت، “لە ڕۆژێكی وەك ئەمڕۆدا لە ساڵی 1991 ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا یارمەتیدەربوو لە دامەزراندنی نەوای ئارام ئەویش لە رێی سەپاندنی ناوچەی دژە فڕین لە سەرو هێڵی 36 لە عێراق بۆ دڵنیاییدان لە سەلامەتی گەلی كورد”.

ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەمریكا پابەندبوونی خۆی بە پاڵپشتیكردنی گەلی كورد دوپاتدەكاتەوە و بەردەوام دەبێت لە پشتیوانیكردن لە هەرێمی كوردستانی بەهێز لە چوارچێوەی عێراقی فیدڕاڵدا.

ساڵی 1991و دوای راپەڕینی گەلی كورد بەرانبەر رژێمی ئەوكاتی بەعس، ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بڕیاری ژمارە 688 ی دەركردو بەپێی بڕیارەكەش هەریەك لە ئەمریكا و بەریتانیا توانیان دوو هێڵی دژە فڕین لە عێراقدا دروستبكەن، بۆ پاراستنی كورد و شیعەكان.

بڕیارەكەی ئەنجومەنی ئاسایش بوو بەهۆكاری ئەوەی رژێمی بەعس نەتوانێت ببێتە مایەی مەترسی و هێرش بكاتە سەر گەلی كورد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا