ڤاکسینی سپۆتنیک لایت مەترسی کۆرۆنا کەم دەکاتەوە

پۆڵەتیک پرێس

بەڕێوبەری بنکەی گامالیای نیشتیمانی ڕوسیا لە چاوپێکەوتنێکدا ڕایدەگەیەنێت، ڤاکسینی سپۆتنیک لایتی ڕوسی مەترسی کۆرۆنا بە ڕێژەی لە ٪٥٠بۆ ٦٠ کەم دەکاتەوە.

ئەسکەندەر گایسنبۆرگ ڕایگەیاند، بەکارهێنانی ڤاکسینی سپۆتنیک لایت، بەبێ ئەوەی ژەمی دووەمی بەکاربهێنیت، مەترسیەکانی کۆرۆنا بە ڕێژەیەکی بەرچاو کەم دەکاتەوە.

وتیشی بەکارهێنانی ڤاکسینەکە دەبێتە هۆی کەم بوونەوەی ڕێژەی ئەو کەسانەی توشبوون و لە نەخۆشخانە ماونەتەوە.

لە کۆتایی ماناگی ئاداردا، وەزارەتی تەندروستی ڕوسیا ڤاکسینی سپۆتنیک لایتی تۆمار کرد، لە بنکەی گامالیای ڕوسی بۆ زیندەوەرزانی بە هاوبەشی سندوقی ڕوسی بۆ بەرهەم هێنانی ڕاستەوخۆ، لە ئێستاشدا لە قۆناغی سێیەمی تاقیکردنەوەی ڤاکسینەکەدان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا