كونسوڵگەری ئێران لە سلێمانی: جارێ دەروازەكان بە رووی هاوڵاتیاندا ناكەینەوە

پۆڵەتیك پرێس

كونسوڵگەری كۆماری ئیسلامی ئێران لە سلێمانی رایگەیاند، تا ئێستا هیچ گۆڕانكارییەك لە قەدەغەی هاتوچۆ لە سنورە هاوبەشەكانی نێوان كۆماری ئیسلامی ئێران و عێراق روی نەداوە تابڕیار بدەن دەروازەكان بەڕووی هاوڵاتیان و گەشتیاراندا بكەنەوە.

مەهدی شوشتەری سەركونسوڵگەری كۆماری ئیسلامی ئێران لە سلێمانی بەپۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، لە ئەگەری هەربڕیارێكی نوێ لەلایەن لایەنە پەیوەندیدارەكانی ئێرانەوە لەسەركردنەوەی دەروازەكانی نێوان ئێران و عێراق بەزوترینكات رێكارەكان رادەگەیەنن و بڵاوی دەكەنەوە.

وتیشی، “چاوەڕێی بڕیارەكانی لیژنەی باڵای روبەروبونەوەی كۆرۆنا لەهەرێمی كوردستان دەكەین لەسەر كردنەوەی سنورەكانی نێوان ئێران و عێراق بەتایبەت بۆ هاتوچۆی گەشتیاران”.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئەگەر ئامارەكانی كۆرۆنا بەو شێوەیە مەترسیدار بێت رێكارەكان لەدەروازەكان توندتر دەكرێنەوە.

ئەوەش دوای ئەوە دێت، بەهۆی بڵاوبونەوەی بەرفراوانی كۆرۆنا لە شارەكانی ئێران، حكومەتی هەرێم بۆ كاتێكی نادیار هاتوچۆی هاوڵاتیان و گەشتیارانی لە دەروازە سنورییەكانی نێوان هەرێم و ئێران راگرت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا