چارەسەر بۆ نەهێشتنی لە بیرچوونەوەو خڵەفان

پۆڵەتیک پرێس

لێکۆڵینەوەیەکی نوێ ئاشکرای دەکات، چارەسەرێک هەیە کە توانای پاراستنی یادەوەری و بیرکردنەوەی باشی هەیە هەروەها ڕێگە لە خڵەفان دەگرێت لە کاتی پیریدا.

لە ئەنجامی توێژینەوەیەک کە پرۆفیسۆر کاترین ئەندەرسن لە زانکۆی ستانفۆرد لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئەنجامی داوە،بۆی دەرکەوت کە چارەسەری دژە هەوکردن، سەرکەوتنی بەدەست هێناوە لە ڕاگرتنی دابەزینی ئاستی گەشەسەندنی مێشک، هەروەها باشتر کردنی یادەوەری، تاقیکردنەوەکەشیان لەسەر مشک ئەنجام داوە.

کاترین ئاماژەی بەوەداوە، ئەو لێکۆڵینەوانەی ئەنجام دراون، وای لێکردووە بە دوای ئەو چارسەرەدا بگەرێت، کە تەندروستی گەشەسەندنی مێشک بپارێزێت و چارەسەری خڵەفان بکات، هەروەها تاقیکردنەوەکانیان لسەر ئەو مشکانە ئەنجام داوە کە یادەوەریان خراپ بووە.

هەروەها دەڵێت کە ئەو دەرمانەی بەکارهێنراوە بۆ تاقیکردنەوە لەسەر مشکەکان، لەسەر مرۆڤ تاقیناکرێتەوە ڕەنگە ژەهراوی بکات بەڵام دەکرێت کۆمپانیاکانی بەرهەم هێنانی دەرمان سود لە توێژینەوەکە وەربگرن بۆ دروست کردنی ئەو دەرمانە بۆ مرۆڤیش.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا