بە ڤیدیۆ..سەرکەوتنی ڕۆبۆتێکی سەرسوڕهێنەر

پۆڵەتیک پرێس

زانایان سەرکەوتوبوون لە دروست کردنی ڕۆبۆتێک کە دەتوانێت چارەسەری خودی خۆی بکات.

زانایانی زانکۆی تافتێسی ئەمریکی لە شاری بۆستن، سەرکەوتنیان بە دەست هێنا لە دروست کردنی ڕۆبۆتێک کە توانای، چاکردنەوەی خۆی هەیە هەروەها یادەوەرییەکان دەپارێزێت.

زانکۆکەش ڕایگەیاندووە، ئەم ئامێرانە جۆرە نوێیەکانی ڕۆبۆتن کە بە شێوەیەکی پێشکەوتوو دروست کراون.

ڕۆبۆتە نوێیەکە ناوی زینۆ بۆتسە، بە ناوی جۆرە بۆقێکەوە ناونراوە کە ناوی زینۆ بۆسە، کە زانایان خانەیان لێوەرگرتبوو بۆ بەکارهێنان لە ڕۆبۆتەکەدا.

تایبەتمەندیەکانی ڕۆبۆتە نوێیەکان بریتین لە چاکردنەوەی خۆیان کاتێک خانەیەک یاخود بەشێکیان بریندار دەبێت، هەروەها خێرایی جوڵەیان هەیەو بۆ ماوەیەکی زۆر دەمێننەوە، توانای تۆمارکردنی بڕێکی زۆر زانیاریان هەیە، بەروارد بە ڕۆبۆتەکانیتر.

ئەو زانایانەی ئەم ڕۆبۆتانەیا دروست کردووە، هیوادارن کە بتوانن جۆری پێشکەوتوتر دروست بکەن و توانای دەست نیشان کردنی نەخۆشیە جیاوازەکانیان هەبێت، هەروەها دەرمان بگەیەنن بە تەواوی جیهان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا