بنکەیەکی پۆلیس بۆ فرۆشتن

پۆڵەتیک پرێس

بنکەیەکی پۆلیسی بەریتانی بۆ فرۆشتن دانرا، بەرامبەر یەک ملیۆن و ٦٠٠ هەزار دۆلاری ئەمریکی.

ڕۆژنامەکان بڵاویان کردەوە کە بنکەکە دوو نوسینگەی وەزارەتی هەیەو، ژوورێک بۆ لێکۆڵینەوە، هەروەها دەکەوێتە ناوچەی سوانگ لە باشوری بەریتانیا.

بنکەکە بۆ ماوەیەکی درێژ داخرابوو، بەڵام وا دەردەکەوێت بە باشی مابێتەوە، دەرگایەکی پۆڵای هەیە، لەگەڵ ژورێکی بارگاوی کردن، نوسینگەیەکی پێشوازی کردن لەو خەڵکەی سەردانی دەکەن.

ئەم بنەکەیە لە ساڵی ١٨٩٩ لەسەر شێوازی ڤیکتۆریا دروست کراوە، کە شێوازێکی بەرچاوبووە لە بەریتانیادا، لەساڵی ٢٠١٢دا داخرا، کاتێک پۆلیسەکان بەرەو شوێنی نوێ ڕۆیشتن.

بەرپرسێک لە ناوچەی دوست حەیس کە بنکەیەکی لێیە وتی، ئەو بینایە سامانێکی کەلەپوریە بۆ وڵاتەکە، ڕۆڵێکی باشی هەیە لە دەرخستنی ناوچەکە و ئێمەش پێشوازی لە بەکارهێنەرە نوێیەکانی دەکەین، دەسەڵاتدارانی ناوچەکە گڵۆپی سەوزیان بۆ ئەمە هەڵکرد.

بەڵام پێیان وابوو پێویستە بیناکە وەک شێوەی خۆی بمێمێتەوە، بەڵام ئاساییە هەندێک وردەکاری لە ناوەوە بگۆڕدرێت وەک تێکدانی دیوارەکان بۆ گەورەتر کردنی بەشەکان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا