رێككەوتنەكەی بەغدا یەكڕیزیی بێ ڕیز كردەوە

لەسەرەتای گفتوگۆكانی هەرێم و بەغدادەوە پارتی مەبەست و نییەتی رێككەوتنی لەگەڵ عێراق نەبوو، بۆیە كەمترین راوبۆچوون‌و هەڵوێستی لەو بارەیەوە دەربڕیووە.

پارتی وای دانابوو لایەنە شیعییەكانی عێراق نایانەوێت رێككبكەون و سیناریۆی فەشەلەكەشی وا ئامادەكردبوو، كە بیخاتە ئەستۆی شاندی گفتوگۆكار، بۆیە تەنیا لەو كاتانە قسەی لەبارەی رێككەوتنەوە دەكرد دەیویست تێكیبدات.

ئێستاش كە رای خەڵك لەو بارەیەوە لەكەناڵەكانی خۆیانەوە بڵاودەكەنەوە تەركیز لەسەر ئەو بڕگە دەكەنەوە خەڵك ئەڵێن؛ ئەگەر جێبەجێبكرێت.

بێگومان خەڵك هەقە گونانی هەبێت، بەڵام راگەیاندنی پارتی دەیەوێت بڵێت خەڵكیش بەگومانە، بەڵام بەراستی خەڵك لەچی بەگومانە؟ خەڵك باوەڕی بە ئیلتیزامەكەی هەرێم نییەو دەزانن بە دەردی رێككەوتنەكانی دیكەی دەبەن.

بێگومان ئاشكراشە بڕیاری كۆتایی دۆسێ هەڵواسراوەكانی نێوان هەرێم و بەغداد لای كێیەو لەكوێیە؟ خەڵك باوەڕیان بەو رێككەوتنە نییە، چونكە لەرابردوودا پارتی ئیلتیزامی پێوە نەكردووە، بەڵام ئەمجارە هەندێكم گەرەنتی و ترسی جدی هەن، كە پارتی ناتوانێ یاری مشك و پشیلەكە درێژە پێبدات.

هەڵمەتی گومان، دەست خۆشییەكان و پەیامەكەی قوباد تاڵەبانی دوو ئاماژەی گرنگن بۆ ئەوەی ئەو تێكچوونە سایكۆلۆژییەی ناوخۆی پارتی بزانرێت.

دوای بڵاوبوونەوەی ئەمانەبوو، ئینجا پارتی كەوتەخۆی و هەڵمەتێكی راگەیاندنیان دەست پێكردو دەیانەوێت بڵێن ئەوەی كراوە دەستكەوتی ئێمە بووە بە تەنیا.

لەكاتێكدا جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم كردی بە دەستكەوتی خەڵكی كوردستان و لەدەستكەوتی حیزبی دووریخستەوە.

تەنانەت سەرۆكی حكومەت بەو هەڵمەتەشەوە نەوەستا، دەستی كردووە بەتەلەفون كردن و نامە ناردن بۆ سەرانی حیزبە سیاسییەكانی عیراق، كە ئەبوو ئەم هەڵمەتە پێش دەنگدان و بەئەنجام گەیاندنی گفتوگۆكان بوایە، نەك دوای ئەوە.

ئەم هەوڵەی یەكێتی لەئاستە هەرە باڵاكانی حیزبەوە هەتا هەموو گوشارەكانی كادرو جەماوەرەكەی بۆ سەرخستنی گفتوگۆكان‌و خستنە خزمەتی هەموو پۆست و تواناكانی یەكێتی بۆ ئەم مەبەستە، ئەوەی سەلماند یەكێتی دەتوانێت رۆڵی گەورەترو كاریگەرتر ببینێت بۆ زۆر بابەتی دیكە لەهەردوو ئاستی ناوخۆی هەرێم و عێراقیش.

یەكێتی هێشتا پشتیوانییەكی بەهێزی پێگەكەی مام جەلالی لەپشتەو هەمووان لەچاوی مام-ەوە تەماشای ئەكەن.

هەروا یەكێتی سەلماندی كە پاشكەوتەو گیرۆدەی هیچ لایەك نییە ھی بەرژەوەندییەكانی خەڵك نەبێت.

لەوكاتەی هەستی بەمەترسی لەسەر بەرژەوەندییەكانی خەڵك كردبێت، هاتووەتە پێشەوەو راوبۆچوونی خۆی سەپاندووە.

زۆر بابەتی دیكە هەیە یەكێتی قسەی كۆتایی تێدا بكات و بەم هەڵوێستانە سنوور بۆ تاكڕەویی لەكورستان دانێت.

فەلاح كەریم

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا