مردنی ورچێک لە دۆخی سڕیدا

پۆڵەتیک پرێس

بدور ورچێکی هیمالایایە لە باخچەی ئاژەڵانی مۆسکۆ بێئەوەی لە دۆخی سڕی زستان بەئاگا بێتەوە مرد.

خزمەتگوزاری تەندروستی باخچەی ئاژەڵان ڕایگەیاند: دوو ورچی دیکە کە لە باخچەی ئاژەڵانی مۆسکۆ دەژین ئەوانیش، ورچێکی قاوەی بەناوی رۆزا و ورچێکی هیمالایا بەناوی عەلائەدین، لەگەڵ هاتنی بەهاردا هەردوکیان بە سەلامەتی و لەکاتی ئاسایی خۆیاندا بەئاگا هاتونەتەوە.

بەڕێوەبەری گشتی باخچەی ئاژەڵانی مۆسکۆ دەڵێت: ورچ بەگشتی لە وەرزی پایزدا دەچێتە دۆخی سڕیەوە و لەگەڵ هاتنی وەرزی بەهار بەئاگا دێتەوە، بەڵام بەداخەوە لەگەڵ هاتنی بەهاری ئەمساڵ بدور ورچێکی هیمالایایە نەیتوانی لە دۆخی سڕی بەئاگا بێتەوە، ئەوەشی خستەڕوو ورچەکە نەخۆش بووە و تەمەنیشی هەبووە، بۆیە لە باخچەی ئاژەڵان یان دارستانیش بوایە نەیئەتوانی لە دۆخی سڕیەکەی بەئاگا بێتەوە.

باسی لەوەشکرد ئەم زستانە سارد و بەفراوی بووە، لەگەڵ ئەوەشدا دوو ورچەکەی دیکە لەکاتی ئاسایدا بەئاگا هاتونەتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا