شیاومی بازنێکی زیرەکی نوێ دروست دەکات

پۆڵەتیک پرێس

شیاومی بازنی زیرەکی نوێی Mi Smart Band 6 بە تایبەتمەندی نوێ و نرخی ڕکابەری دروست دەکات.

ئێستا بازنەکە لە بەشێکی زۆری بازاڕی جیهاندا دەفرۆشرێت، بازنەکە لە شریتێکی لاستیکی دروستکراوە و دەتوانیت کۆنتڕۆڵی پێوانەکەی بکەیت بۆ دەستی هەموو تەمەنێک گونجاوە، بەرگەی ئاو و پیسی دەگرێت.

شاشەکەی لەجۆری ئەمۆلیدە بە قەبارەی ١.٥٦ ئینج، زیاتر لە ١٣٠ ئاڕاستەی هەیە بۆ کارپێکردن، بازنەکە هەستەوەری هەیە بۆ پێوانەکردنی لێدانی دڵ و تێکڕای ئۆکسجینی خوێن، هەروەها ٣٠ سیستمی هەیە بۆ چاودێریکردنی چالاکی و تێکڕای ڕۆشتن یان ڕاکردنی ڕۆژانە، هەروەها سیستمێکی هەیە بۆ چاودێریکردنی نوستنی ڕۆژانە.

Xiaomi تطرح سوارها الذكي الأحدث بمواصفات مميزة وأسعار منافسة

یەکجار بارگاویکردنی پاترییەکەی بەنزیکی بەرگەی دوو هەفتە کارکردن دەگرێت، دوو نموونەی لێدەردەچێت، نموونەیەکی ئاسایی نرخەکەی بەنزیکی ٤٥ دۆلارە، نموونەیەکی دیکە پارچەی NFC تێدابەکارهاتوووە نرخەکەی بەنزیکی ٦٠ دۆلارە.

دەرچوونی بازنەکە ڕێکەوتە لەگەڵ دەرچوونی دوو مۆبایلی زیرەکی شیاومی بە تایبەتمەندی نوێ، یەکێک لە مۆبایلەکان توانای نوشتانەوەی هەیە و دیقەی کامێراکەی ١٠٨ مێگاپێکسڵە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا