ئاژانسی چاودێریكردنی دەرمانى بەریتانیا: ڤاكسینی ئەسترازێنیكا سەلامەتە

پۆڵەتیك پرێس

هەرچەندە میدیاكانی بەریتانیا مردنی حەوت كەسیان بەهۆی كاریگەری ڤاكسینی ئەسترازێنیكاوە راگەیاند، بەڵام ئاژانسی چاودێریكردنی دەرمان لە بەریتانیا دڵنیایی لە سەلامەتی بەكارهێنانی ئەو ڤاكسینە دەدات.

ئاژانسی پزیشكی بەریتانی ڕۆژی شەممە 3ی نیسان رایگەیاند، حەوت كەس دوای كوتانیان بە ڤاكسینی ئەسترازێنكا بەهۆی خوێن بەربوون گیانیان لەدەستداوە.

ئاماژە بەوەشكراوە، 30 كەس بەهۆی كاریگەری ڤاكسینەكەوە تووشی خوێن مەین بوون لەو ژمارەیەش حەوت كەسان گیانیان لە دەستداوە.

ئەو ڤاكسینەو بەكارهێنانی لەلایەن دە وڵاتەوە هەڵپەسێردرا و پزیشكان و لایەنە تەندروستییەكان هۆشدارییان دابوو لە بەكارهێنانی ڤاكسینەكە.

پێشتر لەلایەن حكومەتی عێراقەوە زیاتر لە 40 هەزار ژەمە ڤاكسینی ئەسترازێنیكا رەوانەی هەرێمی كوردستان كرا بەجۆرێك، 15 هەزار و 800 ژەمی ڤاكسین بەشی پارێزگای هەولێر و 16 هەزار و 500 ژەمە ڤاكسین بەشی پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە بوو، هاوكات 11 هەزار و 500 ژەمە ڤاكسین بەر پارێزگای دهۆك كەوت.

ئاژانسی چاودێریکردنی دەرمان و بەرهەمە پزیشکییەکانی بەریتانیا دەزگا تەندروستییەكانی بەریتانیا رەتیدەكەنەوە ئەو ڤاكسینە مەترسی لەسەر ژیانی بەكارهێنەرانی دروست بكات و دڵنیایی لە سەلامەتی دەدەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا