پۆڵەتیك پرێس
رۆزە ساڵح كاندیدە كوردەكەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی سكۆتلەندا رایگەیاند، چەندین بەرنامەو پلانی هەیەو لەكاتی دەرچوونی جێبەجێیان دەكات، دەشڵێت، “دەمەوێت دەنگی كورد بم لە پەرلەمانی سكۆتلەندا”.
رۆزە ساڵح كاندیدی پارتی نەتەوەیی سكۆتلەندا بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، بەرنامەی زۆرەو ئەگەرهات و سەركەوتنی بەدەستهێنا ئەوا كاریان لەسەر دەكات، بەتایبەت كاری لە پێشینەی تایبەتە بواری خوێندن و هەوڵدەدات خوێندن بۆ هەموو كەس بێت.
وتیشی، “دەمەوێت دەنگی كورد بم لە پەرلەمانی سكۆتلەنداو پرسی كورد و كێشەكانی كورد دەگەیەنمە پەرلەمان”.
ئاماژەی بەوەكرد، ئێستا هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردنە و ماوەی هەفتەیەك لەبەردەمیاندا ماوە بۆ هەڵمەتی گەڕانی دەرگا بە دەرگا، بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە خەڵك لەوانەیە دەنگ نەدات، بۆیە كاری لەپێشینەیان ئەوەیە خەڵك هانبدەن بۆئەوەی دەنگ بدات.
رۆزە ساڵح ساڵی 2001 رووی لە سكۆتلەندا كردووە و سەرەتای تێكەڵ بوونی بە كاری سیاسەت دەگەڕێتەوە بۆ ریفراندۆمی سەربەخۆیی هەرێمی سكۆتلەندا لە ساڵی 2014.