وەزیری دەرەوەی سویسرا سەردانی عێراق دەكات

پۆلەتیك پرێس

بڕیارە ئیگنازیۆ كاسيس وەزیری دەرەوەی سویسرا رۆژی شەممە سەردانی عێراق بكات.

وەزارەتی دەرەوەی سویسرا ڕایگەیاندووە رۆژی شەممە 3 ی نیسان ئیگنازیۆ كاسيس وەزیری دەرەوەی وڵاتەكەی سەردانی عێراق دەكات و لەگەڵ بەرپرسانی عێراقی تاوتوێی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵات و ناوچەكە دەكەن.

بەگوێرەی راگەیەندراوەكە ئیگنازیۆ كاسیس و فواد حوسێن هاوتا عێراقییەكەی ڕۆژی شەممە لە بەغدا كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانی ئەنجام دەدەن و ناوەڕۆكی سەردانەكە و كۆبوونەوەكان ئاشكرا دەكەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا