بیر لە فراوانكردنی رێڕەوی كەشتیوانی لە نۆكەندی سویس دەكرێتەوە

پۆڵەتیك پرێس

دوای گیرخواردنی كەشتییەكی بارهەڵگر بۆ ماوەی چەند رۆژێك لە نۆكەندی سویس و دروستبوونی گرفت بۆ هاتوچۆی كەشتیوانی، دەستەی كەشتیوانی نۆكەندی سویس بیر لە فراوانكردنی رێڕەوی كەشتیوانی لەو سنورە ئاوییە دەكاتەوە.

ئوسامە روبیع سەرۆكی دەستەی كەشتیوانی نۆكەندی سویس، رایگەیاند، بیر لە فراوانكردنی رێڕەوی كەشتیوانی لە نۆكەندی سویس دەكەینەوە، ئەمەش دوای گیرخواردنی كەشتییە زەبەلاحەكەی ئێڤەر گرین، كە بووە هۆی ئەوەی بۆ چەند ڕۆژێك هاتوچۆی كەشتیوانی لە نۆكەندی سویس بۆ ماوەی چەند رۆژێك تێكبچێت.

ڕۆژی دووشەممەی ڕابردوو كۆتایی هات بە كێشەی شەش ڕۆژەی كەشتی ئیڤەر گرین، كە لەناو نۆكەندی سویس گیری خواردبوو بەوهۆیەشەوە جوڵەی كەشتیوانی راوەستابوو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا