وەزارەتی ئەوقافى هەرێم موچەی یەكێك لە سزادراوانی بادینان دەبڕێت

پۆڵەتیك پرێس

وەزارەتی ئەوقافی هەرێم موچەی یەكێك لە سزادراوانی سنوری بادینان ‏دەبڕێت، لە بەرانبەریشدا مەڵبەندی دهۆكی یەكێتی تا ئازادكردنی ئەو سزادراوە موچەیەكی مانگانە بۆ خێزانەكەی ‏دابیندەكات.‏

ریڤینگ یاسین پارێزەری بەرگریكار لە شڤان سەعید یەكێك لەچالاكوانانی سنوری بادینان بەپۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، ماوەیەكی زۆر پێش ئەوەی دەستگیركراوەكانی بادینان سزای زیندانیكردنیان بۆ دەربچێت و دۆسییەكەیان یەكلایی بكرێتەوە وەزارەتی ئەقامی هەرێم موچەی شڤان سەعید یەكێك لەسزادراوانی بادینانی بڕیووە كە فەرمانبەرانی ئەو وەزارەتەیە.

وتیشی، “ئەو بڕیارە پێچەوانەی یاسایە، چونكە وەزارەتی ئەوقاف چاوەڕێی بڕیاری دادگای نەكردووە”.

ئاماژەی بەوەشكرد، لە بەرانبەر بڕیارەكەی وەزارەتی ئەوقافدا، لێپرسراوی مەڵبەندی دهۆكی یەكێتی بڕیاریداوە موچەیەكی مانگانە بۆ خێزان و منداڵەكانی شڤان سەعید دابینبكات.

شڤان سەعید یەكێك لە سزادراوانی بادینان كارمەندی وەزارەتی ئەوقافی هەرێم بووەو لە مزگەوتی حاجی محەمەد كێستەیی دهۆك پێشنوێژ بووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا