فازڵ نەبی: پەرلەمانی عێراق بەرێژەیەكی زۆر پشكی هەرێمی كەمكردەوە

پۆڵەتیك پرێس

بریكاری پێشووتری وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، رێككەوتنی هەرێم لەگەڵ حكومەت زۆر باش بوو، بەڵام پەرلەمان پارەی هەرێمیان كەمكردەوە ئەوەش كاریگەری دروستدەكات.

فازڵ نەبی بریكاری پێشووتری وەزارەتی دارایی عێراق بۆ پۆڵەتیك پرێس رایگەیاند، هەمووكات رێككەوتن باشە، بەڵام ئەو رێككەوتنەی كرا وەك حكومەت باشبوو، بەڵام پەرلەمانی عێراق ئەوەندە دەستكاری بودجەیان كرد لەو جێگەیانەی خۆیان مەبەستیانە گۆڕانكاریان تێداكردو پشكی هەرێمیان كەمكردەوە.

وتیشی، “بەشە پشكی هەرێم لەو پرۆژە یاسایەی حكومەت ناردیە پەرلەمان 13 ترلیۆن و 600 ملیارە، بەڵام كەمكرایەوە بۆ نۆ ترلیۆن و نیو، بەوەش غەدرێكی زۆریان لە كوردستان كردووە، چونكە ئەو بڕە پارەیەی كە ئێمە پێشبینیمان دەكرد بۆ هەرێم نایەت، بەڵام هەرباشترە لەوەی هیچ نەنێرێت”.

ئەمە لەكاتێكدایە، درەنگانی شەوی رابردوو، پەرلەمانی عێراق پرۆژەیاسای بودجەی ٢٠٢١ی پەسەندكرد، كە لە ٥٨ ماددە پێكهاتبوو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا