لاپۆرتا واز لە مێسی ناهێنێت

درەنگانێکی شەوی ڕابردوو بەکاتی کوردستان ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەکان ئاماژەیان بۆ ئەوە کردووە خوان لاپۆرتا سەرۆکی یانەی بارسالۆنا دەستی کردووە بەجوڵانی کەیسی تازەکردنەوەی مێسی .

وەک لای هەموان ئاشکرایە هاوینی ئەمساڵ گرێبەستی مێسی کۆتایی پێ دیت بەشێوەیەکی ئازادانە دەتوانێت یانەکە جێبهێڵیت کوێی پێ خۆش بێت گرێبەستی لەگەڵ بکات .

لەو بارەیەوە کەناڵی سێی کەتەلۆنی ئاشکرای کرد لە چەند هەفتەی داهاتوو لاپۆرتا بەفەرمی ئۆفەرێک پێشکەشی مێسی دەکات تا ئەوەی ناچاری بکات لە یانەکەدا بمنێتەوە .

لاپۆرتا شانبەشانی مێسی دەیەوێت گرێبەستی ئۆسمان دێمبڵیش تازە بکاتەوە کە ناوبراو ساڵی ٢٠٢٢ گرێبەستەکەی کۆتایی یەت .

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا