كازمی پەسەندكردنی بودجە بە هەنگاوێكی گرنگ ناودەبات

پۆڵەتیك پرێس

سەرۆكوەزیرانی عێراق پەیامێكی لەبارەی پەسەندكردنی بودجەوە بڵاوكردەوەو رایگەیاند، سەرەڕای تێبینییەكانی، بەڵام پەسەندكردنی یاساكە هەنگاوێكی گرنگە بۆ عێراق.

مستەفا كازمی دوای پەسەندكردنی بودجە لە تویتەری خۆی رایگەیاند، سەرباری هەموو تێبینییەكان پەسەندكردنی بودجە هەنگاوێكی گرنگە بۆ پێشەوە، بەڵگەیەكیشە بۆ كاری پێكەوەیی پێشكەوتن.

ئاماژەی بەوەشكردووە، پەسەندكردن و جێبەجێكردنی بودجە ئۆقرەیی و ئارامی لە وڵات بەدی دەهێنێت، پێكدادان و قەیران نایانگەیەنێت بە ئەنجام.

دەشڵێت، “با دەست بە كاركردن بكەین بۆ خزمەتی گەلەكەمان و چاویشمان لەسەر تەواوكردنی پرۆژەیاسای دادگای فیدراڵیە”.

درەنگانی شەوی رابردوو، پەرلەمانی عێراق پرۆژەیاسای بودجەی ٢٠٢١ی پەسەندكرد، كە لە ٥٨ ماددە پێكهاتبوو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا