گۆڕانكاری نوێ !

ئەم بابەتە 22 جار بینراوە

توركیا هیچ جوڵەیەك بێ پلان ناكات، كاتێك چەند مانگێك لەمەوبەر بەرەو لیبیا جوڵا جێی سەرنج بوو، خۆ لیبیا نە كورد نە هیچ نە یارێكی مێژوویی ئەو وڵاتەی تیا نیە، مەبەستم بەشە كوردیەكەیە، ئەم جووڵە بۆ؟

توركیا لە جوڵان بەرەو لیبیا، ئامانجی بازرگانی هەبوو، دەیویست لەوێوە، دەستی بگاتە بازاڕەكانی ئەفریقا، بەڵام هەڕەشەكانی میسر لێی تێكدا، چونكە پێچەوانەی ئەوروپا، میسر بەجدی هاتە سەر خەت تەنانەت بۆ شەڕیش، جۆرێك لە هەڕەشەی جدی هاتە كایەوە، بۆیە توركیا چووە جۆرێك لە رێككەوتنەوە، تەنانەت ڕەنگە لەوێ بكشێتەوە.

كشانەوە بۆ كوێ؟
مەترسیەكان لەوەیە، مورتەزەقەكانی بەرەو شەنگال بهێنێتەوە، دواتر دێمە سەری.

كاتێك وەزعی سوریا تێكچوو، توركیا بەرەو بەشە كوردیەكەی جوڵاو عەفرینی گرت، ئەمە هەوڵێك بوو بۆ ڕێگرتن لە دەست گەیشتنی كورد بە بەحر، یاخود بەشێكی تری بۆ دژایەتی پەكەكەو هێزە نزیكەكانی بوو، بەڵام بەشە سەرەكیەكەی، بۆ دوو شتی تر بوو، یەكەم توركیا نایەوێ خەتێ كوردی لەنێوان وڵاتەكەی و بازاڕی جیهانی هەبێ و دایبڕێ، دووەم هێزێكی زۆری مورتەزەقەی سوری هەبوو، دەیویست ڕۆڵی هەبێ لە داڕشتنی سیاسەتی داهاتووی سوریا، بەڵام بوونی هێزەكانی ئەمەریكاو مامەڵەكردن وەك جێ نفوزی خۆیان، ئەمەی لە توركیا تێكدا.

پلانی سێ یەم ی توركیا لە عێراقە، جارێ پێشوەخت هەوڵەكانی لەناوخۆ وە دەست پێكرد، ئەرشەد سالحی سەرۆكی بەرەی توركمانی لادا، كە ناوبراو تۆرانی بوو، حەسەن تۆرانی خستە جێگەی كە نزیكە لە بەرەكەی ئەرددۆگانەوە.

ئینجا توركیا جیا لەوەی لە پێگەی پەكەكە توڕەیە لە شەنگال، دەیەوێ بەرەو عێراق بكشێت، تا ڕۆڵی لە سیاسەتی داهاتووی عێراق هەبێ و پشكیشی هەبێ لە ڕووی بازرگانیەوە، بۆ ئەمە پێویستی بە جوڵانە بەرەو شەنگال.

جوڵەی توركیاش بەرەو شەنگال ئاسان نیە، هەم لەبەردەم شەڕی شیعەیە، هەم وەك دەوترێ، پەكەكەش لە رێگەی هێزە شیعەكان و بازاڕی ڕەشەوە چەك و تەقەمەنیەكی زۆری بەدەستهێناوە.

دڵشاد ئەنوەر

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک