وادەی ناردنی پارە لە بەغداوە بۆ هەرێم ئاشكرا كرا

پۆڵەتیك پرێس

جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، دوای پەسەندكردنی بودجە لەلایەن پەرلەمان و سەرۆك كۆمارەوە لەماوەی مانگێكدا عێراق پارە بۆ هەرێمی كوردستان دەنێرێت.

بەشیر حەداد جێگری دووەمی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، دوای تەواوبونی دەنگدان لەسەر پڕۆژە یاسای بودجە، بۆ پەسەندكردنی و جێبەجێكردنی رێكارە یاساییەكان دواتر یاساكە ئاڕاستەی سەرۆكایەتی كۆمار دەكرێت بۆ پەسەندكردن و دوای بڵاوكردنەوەی لە رۆژنامەی وەقائیع لەماوەی مانگێكدا حكومەتی عێراق پارە بۆ هەرێم دەنێرێت.

پشكی كورد لە بودجەدا (12.67)ە، واتا نۆ ترلیۆن 500 ملیار دینارە و وەزارەتی دارایی دوای جێبەجێكردنی رێنماییەكان لە ماوەی مانگێكدا پارەكە بۆ هەرێم دەنێرێت.

بەپێی رێككەوتنی هەرێم و ناوەند لە بەرانبەر ناردنی شایستە داراییەكانیدا، هەرێم پابەند كراوە بە رادەستكردنی داهاتی 250 هەزار بەرمیل نەوت و نیوەی داهاتی نانەوتی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا