پۆڵەتیک پرێس
گێلاس سوودێکی تەندروستی زۆری هەیە، سەرچاوەیەکە بۆ ڤیتامین سی بەجۆرێک ٥٠ بۆ ١٠٠ جار ڤیتامین سی زیاترە بەراورد بە پڕتەقاڵ و لیمۆ، هەروەها ترشە ئەمینییەکان و چەندین مادەی دیکەی تێدایە.
سوودەکانی گێلاس:
-گێلاس دژەئۆکسانە یارمەتی کەمکردنەوەی ئۆکسان دەدات، ڕێگری لە تێکچوونی پێست و پیربوون دەکات.
-دەوڵەمەندە بە ترشەکانی ئەسکۆبیک، کارۆتینات و ڤینۆلات، ئەمانەش ڕێگری چەندین نەخۆشی دەکەن وەک، نەخۆشیەکانی دڵ و هەوکردن، یارمەتی کەمکردنەوەی کۆلیستڕۆڵ و چەوری دەدات.
-دەوڵەمەندە بە ڤیتامین سی کە یارمەتی تەندروستی جگەر دەدات و هەوکردنی جگەر کەمدەکاتەوە، هەروەها بەرگری لەش بەهێز دەکات
-مادەکانی ناو گێلاس دژە میکرۆبن ڕێگری لە گەشەی میکرۆب دەکەن.
-یارمەتی سوتاندنی چەوری و دابەزاندنی کێش دەدات.
-یارمەتی کرداری هەرس و ڕیخۆڵە دەدات و ڕێگری لە ئاوسانی سک دەکات.