یەکەم ڤاکسین دژی کۆرۆنا بۆ ئاژەڵان

ئەم بابەتە 27 جار بینراوە

پۆڵەتیک پرێس

دەستەیەکی تەندروستی حکومەتی ڕوسیا یەکەم ڤاکسینی دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ ئاژەڵان لە جیهاندا ڕاگەیاند.

ڕوسیا سێ ڤاکسینی بۆ پاراستنی مرۆڤ لەم نەخۆشیە خستەبەردەست کە گرنگترینیان سپۆتینگ بوو، دەستەیەکی ڕوسی بۆ سەرپەرشتی کاری کوشتوکاڵ یەکەم ڤاکسینی بە ناوی کارنیڤاک کۆڤ تایبەت بە ئاژەڵان ڕاگەیاند.

دەستە تەندروستییەکە ئەوەشی ڕاگەیاند تاقیکردنەوە نهێنییەکان بۆ ڤاکسینی کارنیڤاک کۆڤ لە مانگی تشرینی یەکەم دەستی پێکردووە یەکەمجار لەسەر سەگ، پشیلە، ڕێوی و ئاژەڵی شیردەر تاقیکراوەتەوە.

ئەنجامی تاقیکردنەوەکەش دەرکەوتوە ڤاکسینەکە زیانی نییە و بەرگری بەهێز دەکات، هەروەها بەرگری بۆ شەش مانگ پەیدا دەکات، ئەوەشی خستەڕوو ئەنجامەکان بە مەودایەکی زیاتر لە مانگی نیساندا دەردەکەوێت

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک