مەترسی بەکارهێنانی لێنزی چاو لە گەرماودا

پۆڵەتیک پرێس

بەپێی لێکۆڵینەوەکان دەرکەوتووە، کە بەکارهێنانی لێنزی چاو لە گەرماودا مەترسیەکی زۆر لەسەر بینین دروست دەکات، چاو توشی هەوکردن دەکات.

بەکارهێنانی لێنزی چاو لە گەرماودا، ڕەنگە ببێتە هۆی سوربوونەوەی چاو، هەروەها ئازار گەیشتن بە چاوەکان، ئەگەر هاتوو چارەسەر نەکرا ڕەنگە، بۆ هەمیشە بینین لە دەست بدەیت، یاخود بە تەواوی بینایت لێڵ ببێت، هەروەها بەکارهێنانی لێنز لە کاتی نوستن دا مەتسری توشبوون بە لێڵی چاو زۆر زیاد دەکات.

لەگەڵ هەموو ئەمانەشدا، بەکارهێنانی لێنز بە پیسی کۆمەڵێک بەکتریای لەسەر کۆ دەبێتەوە، دووبارە بەکارهێنانی چاو توشی زیان دەکات، هەر بۆیە ئەو کەسانەی لێنز بەکار دەهێنن پێویستە زۆر وریابن و زۆر پاکژ ڕایبگرن، مەترسی توشبوونیان بە لێڵی چاو بە ڕێژەی لە ٪٦٦ زیاد دەکات.

پزیشکان ئاماژە بەوە دەدەن، ئەو کەسانەی حەز بە بەکارهێنانی لێنز دەکەن پێویستە، سەردانی پزیشک بکەن و ڕێنمایی وەربگرن و ەروەها ئەگەر دووچاری بەرودۆخێکی نەخوازراوبوون ڕاستەوخۆ سەردانی پزیشک بکەن.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا