بەڤیدیۆ..فیلێک هێرش دەکاتە سەر کارمەندێک

پۆڵەتیک پرێس

لە نمایشکردنی سێرکێک لە شاری قازانی ڕوسیا فیلێک هێرش دەکاتە سەر کارمەندێک.

نمایشکردنی سێرکی “فیل و سحری سێرک” فیلێک هێرشی کردە سەر کارمەندەکەی، ئەمەش دووەم ڕوداوی لەوجۆریە لە ڕوسیا لەماوەی هەفتەیەکدا.

وتەبێژی حکومەتی تتارستانی ڕوسیا تایبەت بە ئاژانسی نوڤوستی ڕوسی ڕایگەیاند: کارمەندێکیان لەکاتی نمایشکردنی سێرکەکەدا لە یەکێک لە فیلەکان نزیک بۆتەوە لەناکاو فیلەکە هێرشی کردە سەری و پشت و سنگی بریندار کرد، پاشان کارمەندەکە گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی قازان و چارەسەری بۆکراوە.

دەستەی بەڕێوەبردنی سێرکەکە هیچ زانیارییەکی زیاتریان بڵاونەکردەوە دەربارەی ڕودارەکە، ئەوەشی خستەڕوو هەفتەی پێشوو بەهەمان شێوە لەکاتی نمایشکردندا دوو فیل شەڕیان بووە و لە سەکۆی نمایشەکە دەرچوون ئەمەشی ئاڵۆزی دروستکردوە.

بەڕێوەبەری سێرکەکەش بەرنامەی نمایشکردنەکەی گۆریو و نمایشی فیل و سحری سێرکی ڕەتکردەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا