کارمەندێک ٤٢هەزار دۆلاری لە جلی بەخشراودا دۆزیەوە

پۆڵەتیک پرێس

کارمەندێکی دەزگای خێرخوازی گودوێڵ ئیندوستایر ی ئەمریکی ٤٢ هەزار دۆلاری لە جلی بەخشراودا دۆزیەوە، لەگەڵ ٢٠٠ دۆلار لە گیرفانی چاکەتێکدا.

ئاندریا لێسینگ کە یەکێکە لە کارمەندەکانی دەزگا خێرخوازیەکە، لە کاتی چاک کردنی کۆمەڵێک لەو جل و بەرگانەی بۆ دەزگاکەیان ڕۆیشتبوو لە ویلایەتی ئۆکلاهوما، سەرەتا کە ٤٢ هەزار دۆلارەکەی دۆزیەوە پێی وابوو کە ساختەیە، تاوەکو چووە لای بەڕێوبەرەکەی بۆیان دەرکەوت، کە ڕاستیەو ساختە نیە.

لیسینگ بە یەکێک لە ڕۆژنامەکانی وت، پێشبینی ڕوودانی شتێکی وای نەکردووە، هەروەک ڕۆژانی ئاسایی کاری کردووە پێی وانەبووەکە ئەو ڕۆژە ئەو بڕە پارەیە بدۆزێتەوە.

ئاماژە بەوەش دەدات کە لە مانگی تەمموزدا، ئاهەنگی یادی لە دایک بوونی کچەکەی هەبووە، وتویەتی کە دەمتوانی پارەکە لای خۆم بهێڵمەوە ئاهەنگەکەی پێ بگێڕم، بەڵام دواتر ویژدانم زۆر ئازاری دەدام.

هەربۆیە هەوڵ دەدات لە ڕێگەی ڕاپۆرتەکانەوە، خاوەنی پارەکە دەدۆزێتەوە، پارەکەی بۆ دەگەڕێنێتەوە خاوەنی پارەکەش بڕیار دەدات بەشێک لە پارەکە ببەخشێت بە کچەکە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا