پرۆژەی ڕۆژهەڵاتی تازەو عێراق وەك ئەندامێكی رێكەوتنەكە

ئەگەر كێشەكانی عێراق لەروی زهنییەوە شیكار نەكرێن ئەوا لەڕوی بونیادیشەوە بەچارەسەری ناگەن ، سەبارەت بە ئێستای عێراق كە هەمو كاتێك پۆتانسێلێكی گونجاوی دابەشبون و پارچەبونی هەیە كەلەلایەن هەندێك لایەنەوە وا لێك ئەدرێتەوە پێیان وایە یٔەم وڵاتە دەتوانێت لە تەنگەژە دەربكەوێت و پێهەڵگرتنێكی سەركەوتوانە ئەنجام بدات ،بەڵام وێڕای ململانێ وشەڕە ڕواڵەتییەكانیان بەڵام لە ڕواڵەتدا بونەكەیان لەمیانەی هەژمونگەری وڵاتەنەوە بەدیدێت و ماوەتەوە و نەیانتوانیوە دۆخی ویلایەتی یٔەو سیستەمە سیاسی و ئابوری و مەزهەبییە دەرباز بكەن كە بۆیان دانراوە ،عێراقی ئێستا لەرەوشی گۆڕستانی دەوڵەت نەتەوەیە ،وەك چۆن دەوڵەت نەتەوەیەكی نوێ لەجێگای كۆنەكە یٔاوا نەكراوە لەدوای پرۆسەی ئازادییەوە ،ئێستای نەتەوەكانی عێراق و بەدیاری كراوی عەرەبی سوننەو شیعەو كوردان بون بە شانۆی ڕوداوە سیاسی و ئیتنیكی و مەزهەبی و بازرگانییەكان كە وڵاتانی زلهێز بۆیان دایٔەنێن.

پڕۆژەی ڕۆژهەڵاتی تازە كە لەنێوان بەغداو قاهیرەو عەممان گرێدراوەو بەرێوە ئەچێت دەتوانێت تا ڕادەیەكی زۆر چەمكەكانی سیاسی و ئابوری هەرسێ وڵات بونیادبكرێتەوە و لەلایەكیش ڕێگری لەبەهەدەردانی ئەو سەرمایەو دەستكەوتانە بگرێت هێزەكانی دراوسێی عێراق ئەیانەوێت بەهەدەری بدەن ،پڕۆژەكە بونیادی بۆرییەكی نەوتە لەبەسرەوە بۆ كەنداوی عەقەبەی یٔوردون بەمەش عێراق لەبەرهەمهێنان و گەشەپێدانی سیاسەت و بازرگانی ئەتوانێت خۆی زیاترو زیاتر بەدەڵەمەندترو سەربەخۆتر بكات و بیكاتە چارەسەر بۆ تەنگەژە سیاسی و ئابورییەكانی تا هاوسەنگی هێزی خۆی لەناوچەكەو لەگەڵ وڵاتانی هاوسنوری ڕابگرێت ،

پڕۆژەی ڕۆژهەڵاتی تازە لەچوارچێوەی یٔەو هاندانەی ئەمریكایە كەئەیەوێت عێراق پەیوەندییەكانی لەگەڵ وڵاتانی كەنداو بەهێز بكات ،ئەم. پڕۆژەیە بەتەنها لەبواری سیاسەتی نەوتیدا نییە بەڵكو سەرمایەگوزاری هاوبەش و گەشەپێدانی وزە یەكێكی دیكەیە لە ڕێكەوتن و پلانەكانیان ،پڕۆژەی ڕۆژهەڵاتی تازە دەرفەت و ڕێگایەكی نوێیە بۆ وڵاتانی دیكەی كەنداو بۆ ئەوەی وزەو سەرمایەو سیاسەتەكانی خۆیانی تێدا بەگەڕ بخەن ئامانج لەم پڕۆژەیە گەڕانەوەی عێراقە لەژێر هەژمونی ئێران و رەوایەتیدانە بەو ستراتیژییەی كە بەرژەوەندییەكانی ئەمریكا ئیسرایٔیل زیاتر پارێزراو ئەكات و دژبەرەكانیشیان زیاتر لاواز ،

عێراق ئەو وڵاتەی زلهێزەكان خستویانەتە ژێر باڵادەستی خۆیان و كێشەكانی لە بۆشاییدا ماونەتەوە ئێستای عێراق لە دۆخێكدایە ئەنجامی هاوسەنگی لەدژێتی و لە بەرژەوەندی وڵاتان یەكلابۆتەوە بەتایبەت ئێران و توركیا كە لەسیاسەت و رێكەوتنە نێوخۆیی و دەرەكییەكانی ڕۆڵ و كاریگەری دیاریكەریان هەیە و تادەچێت ئەم هەژمونە كاریگەری گەورەی لەسەر سیاسەتی نێوخۆیی و دەرەكی عێراق هەیە ،بەم جۆرەش ئەم كۆمارەی كەلەسەر بنامەی پلانگێڕی و بەرژەوەندی هاوسەنگییەكەی و بەرەوپێشچونەكەی بەلارێدا براوە ئەتوانرێ سەرلەنوێ سیاسەت و یٔابورییەكەی بۆ سیستەمێك وەرچەرخێنێت كەلەبەرژەوەندی خۆیدا بشكێتەوەو لەداهاتوشدا لەچوارچێوەی پلاتفۆرمی یەكێتی وڵاتانی كەنداو و ڕۆژهەڵاتی ناوین سەرلەنوێ یەكێتی و هاوكاری و لەگەڵیان بەرەوپێش و فەراهەم ببێت .

كەمال محەمەد

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا