١٨٥ کیسەڵ لە جانتایەکی گەشت کردندا

پۆڵەتیک پرێس

وەزارەتی ژینگەی ئیکوادۆر ڕایگەیاند، لە فڕۆکەخانەی گالاپاگۆس لە ڕۆژئاوای ئیکوادۆر، لە جانتای گەشتیارێکدا دەست بەسەر ١٨٥ کیسەڵدا گیراوە، کە ویستوویانە بیبەن بۆ ناوەڕاستی ناوچەکە.

بەپێی بڵاو کراوەکان، وەزارەتی ژینگە ئاشکرای کردووە، لە کاتی پشکنینێکی ڕۆتینیدا لە لایەن کارمەندانی ئاسایشی فڕۆکەخانەکە، کیسەڵەکان دۆزراونەتەوە.

هەروەها ئاماژە بەوە دەدەن، بازرگانی کردن بە ئاژەڵەوە، بە تاوان ئەژمار دەکرێت و سزای یەک تا سێ سال زیندانی بەسەر ئەو کەسەدا دەسەپێنرێت کە بازرگانیەکە ئەنجام دەدات.

مارسیلۆ ماتا وەزیری ژینگەی ئیکوادۆر وتی، ئەوە تاوانە کە دژ بە ئاژەڵە کێویەکان و سروشت دەکرێت لە ئیکوادۆر، بە تایبەت گالاپۆس کە نیشتیمانی جۆرەها ئاژەڵ و ڕووەکی جوان و جیاوازە.

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا