پۆڵه‌تیك پرێس:
وه‌زیری نه‌وتی عێراق پلانی حكومه‌تی بۆ كۆتاییهێنان به هاورده‌كردنی سوته‌مه‌نیی و له‌نێویدا به‌نزین ئاشكراده‌كات.
ئیحسان عه‌بدولجه‌بار، وه‌زیری نه‌وتی عێراق له‌میانی چاوپێكه‌وتنێكی رۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، عێراق هه‌وڵده‌دات تا ساڵی 2023 كۆتایی به هاورده‌كردنی سوته‌مه‌نی و له‌نێویدا به‌نزین بۆ عێراق بهێنێت.
وه‌زیری نه‌وتی عێراق وتیشی، “له ده‌وروبه‌ری ساڵی 2029 عێراق ده‌توانێت هه‌نارده‌ی ڕۆژانه‌ی نه‌وته‌كه‌ی بگه‌یه‌نێته هه‌شت ملیۆن”.
له‌باره‌ی نرخی نه‌وته‌وه ئیحسان عه‌بدولجه‌بار باسی له‌وه‌كرد، له‌نێوان 65 بۆ 70 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێك، نرخێكه بۆ هه‌مووان سه‌قامگیره.