فێرناندۆ سانتۆس ڕاهێنەری هەڵبژاردەی پرتوگال ئاشکرای کردوە کە داوەری یاری نێوان پرتوگال و سڕبیا داوای لێبوردنی لێکردووین سەبارەت بە هەژمارنەکردنی گۆڵەکەی کریستیانۆ .
لە یاری دووەمی پاڵاوتنەکانی جامی جیهانی قەتەر هەڵبژاردەی پرتوگال کەوتە بەرامبەر هەڵبژاردەی سڕبیا و یاریەکە بە بەرامبەربوون کۆتایی پێ هات ، ڕووداوی سەرنج ڕاکێشی ئەو یاریە ئەوە بوو کۆتا خولەکەکان داوەری لا گۆڵێکی سەد لە سەدی کریستیانۆی ڕەتکردوە .
لە بەردەوامی کاردانەوەی ئەوەی ئەو ڕووداودا سانتۆس ووتی ڕاستە داوەر داوای لێبوردنی کرد من ڕێزی ئەوە دەگرم بەڵام داوای لێبوردن سێ خاڵی یاریەکە بۆ ئێمە ناگرێتەوە ، ڕاستی من زۆرم پێ سەیرە لەم بۆنە گەورەیەدا سیستەمی فار بەکار نایەت .
سەبارەت بەو کاردانەوەی کریستیانۆ راهێنەرە پرتوگالێکە ووتی من زۆر ئاگادار نەبووم بۆیە ناتوانم زۆرشتیش باس بکەم بەڵام بەگشتی ئەم ڕووداوەنە ئاساین لە تۆپی پێدا .